کۆردیناسیۆنی هەڵبژاردنی ئەوروپای پارتی چەپی سەوز: هاوپەیمانی قێزەون شکست دەهێنێت

کۆردیناسیۆنی هەڵبژاردنی ئەوروپای پارتی چەپی سەوز رایگەیاند کە حکومەتی ئاکەپە و مەهەپە کە لە ناوخۆ و دەرەوەی تورکیا هەوڵی تێکدەری دەدات و هێرش دەکات، هیچ ئەنجامێک بەدەست ناهێنێت.

کۆردیناسیۆنی هەڵبژاردنی ئەوروپای پارتی چەپی سەوز راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

لە راگەیەندراوەکەدا باسی ئەوەکراوە، " دەنگدانی دەرەوەی وڵات کۆتایی هات. دەنگدان لە دەرەوەی وڵات لە ٢٧ی نیسان دەستی پێکردبووە و گەلەکەمانو هێزە دیموکراتەکان قۆناغێکی باشیان بەڕێوە برد. لە ٧٣ وڵات، ١٥٦ ناوەندی هەڵبژاردن بۆ سی ملیۆن و ٤١٦ هەزار و ٩٨ دەنگدەر بە گشتی ٤ هەزار و ٦٧١ سندوق دانران. لە هەموو ناوەندەکان چاودێر دانرابوون و بەرپرساری پاراستنی ئیرادەی گەلەکەمانیان لە ئەستۆ گرت.

هاوپەیمانی فاشیستی ئاکەپە و مەهەپە کە هەموو دەرفەتەکانی دەوڵەت، سەرۆکایەتی ئەوقاف و کونسوڵخانەکان بەکار دەهێنێت، بەڵام لە سایەتی هەڵوێستی بەرپرسیار و بڕیاری هێزە دیموکراتەکان نەیتوانی لەسەر سندوقەکان خۆی بەسەپێنێت. لەبەرئەوەی زانییان لە تورکیا تێکدەچن و لە دەرەوە شکست دەهێنن، هەوڵی تێکدەریاندا و هەوڵیاندا گەلەکەمان لە تێکۆشان دوور بخەنەوە.

لە ٧ی ئایاردا لە ناوەندی هەڵبژاردنی ئامستردامی پایتەختی هۆڵەندا هێرش ئەنجامدرا. لە هەمان رۆژدا لە ئەرزەرۆم هێرشیان کردە سەر ئەکرەم ئیمامئۆغلۆ و لە ناوچەی تارسوسی مێرسین هێرشیان کردە سەر ئۆتۆمبێڵی پارتی چەپی سەوز، لە ئەستەنبوڵ هێرشیان کردە سەر ستاندی ژنان و ئەندامانی پارتی چەپی سەوز. ئەو هێرشانەش پەیوەندیان بە هەمان هەوڵەکانەوە هەیە.

هێرشی ئامستردام لەلایەن چەتەکانی ئۆجاخەکانی عوسمانی ئەنجام دراوە و دەزانرێت کە ئەوان سەر بە ئەردۆغانن و بە دەستی مەتین لولوکی ئاکەپەیی بەڕێوە دەبرێن. ئەو چەتانە پێشتریش لە مارسیلیا، ستراسبۆرگ و بریمینی ئەڵمانیا ئەم جۆرە هێرشانەیان ئەنجامداوە.

ئێمە لە تێکۆشانمان دژی فاشیست دەزانین کە هیچ هێرشێکی فاشیستەکان بێ پلان ئەنجام نەدراون. ئەو چەتانەش سەر بە هاوپەیمانی ئاکەپە و مەهەپە و ئەردۆغانی دیکتاتۆرن.

ئێمە وەک کۆردیناسیۆنی هەڵبژاردنی ئەوروپای پارتی چەپی سەوز رایدەگەیەنین کە فاشیزم تێکدەچێت و گەل سەردەکەوێت."

ف.ق