کۆردیناسیۆنی مانگرتن لەخواردن: پێویستە گۆشەگیری هەڵبگیرێت

کۆردیناسیۆنی چاودێری مانگرتن لە خواردن رایگەیاند، گۆشەگیری ئیمڕالی لەدژی جاڕنامەی ماندێلای نەتەوە یەکگرتووەکان، یاساکانی سی پی تی و یاسای ئینفازی ژمارە ٥٢٧٥ـە و داوای کرد گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد هەڵبگیرێت.

کۆردیناسیۆنی چاودێری مانگرتن لە خواردن لەبارەی چالاکی مانگرتن لە خواردن لەدژی گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد و پێشێلکاریەکانی لە زیندانەکاندا کە ١٠٤ رۆژە بەردەوامە، کۆنفڕانسێکی رۆژنامەنووسی ئەنجامدا. کۆنفڕانسەکە لە ناوەندی گشتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤ لە ئەنقەرە ئەنجامدرا. ئەندامانی کۆردیناسیۆنەکە بەشداریان لە کۆبونەوەکەدا کرد. ئایشەگول چاغاتای ئەندامی کۆمەڵەی یاساناسانی هەمدەم راگەیەنراوێکی خوێندەوە و رایگەیاند کە پێشێلکاریەکانی مافەکان لە زیندانەکاندا لە هەموو لایەکەوە کاریگەری لەسەر زیندانیان دروست دەکات.

چاغاتای وتی، لە زیندانەکاندا هەموو جۆرە مافێکی زیندانیان پێشێل دەکرێت و ئاماژەی بەوەدا کە گۆشەگیری ئیمڕالی لەدژی جاڕنامەی ماندێلای نەتەوە یەکگرتووەکان، یاساکانی سی پی تی و یاسای ئینفازی ژمارە ٥٢٧٥ـە و داوای کرد گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد هەڵبگیرێت و بانگی لە بەرپرسان کرد بە زوترین کات بۆ هەڵگرتنی گۆشەگیری ئیمڕالی دەست بەکار بکەن.

ف.ق