کەرەم فیرتینا بانگەواز لە دەنگدەرانی ئینگلتەرا دەکات
کاندیدی پارتی چەپی سەوز بۆ پەرلەمان لە هەرێمی سێیەمی ئەستەنبوڵ، کەرەم فیرتینا، داوای لە دەنگدەرانی ئینگلتەرا کرد لەپێناو وڵاتێکی «گەشاوە» مۆر لەژێر لۆگۆی درەخت بدەن.
کاندیدی پارتی چەپی سەوز بۆ پەرلەمان لە هەرێمی سێیەمی ئەستەنبوڵ، کەرەم فیرتینا، داوای لە دەنگدەرانی ئینگلتەرا کرد لەپێناو وڵاتێکی «گەشاوە» مۆر لەژێر لۆگۆی درەخت بدەن.
ئەمڕۆ، کۆتا ڕۆژی دەنگدانە لە ئینگلتەرا بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی و پەرلەمانی ١٤ ی ئایار.
کاندیدی پارتی چەپی سەوز بۆ پەرلەمان لە هەرێمی سێیەمی ئەستەنبوڵ، کەرەم فیرتینا، لە پەیامێکی ڤیدیۆیی بڵاوکردەوە و بانگەوازی لە دەنگدەرانی ئینگلتەرا کرد.
لە پەیامەکەی فیرتینا هاتووە: «ئەمڕۆ کۆتا ڕۆژی دەنگدانە لە ئینگلتەرا، ڕەنگە هەوڵی زیاتر پێویست بێت، تکایە دەنگەکانتان بدەن لەپێناو خوشک و براکانتان لە وڵات، لەپێناو هاوڕێ و دۆستەکانتان، لەپێناو ئێمە و خۆتان، مۆری «بەڵێ» لەژێر لۆگۆی درەختەکە بدەن، بەهیوام پاش ١٥ ی ئایار لە تورکیایەکی گەشاوەتردا یەکتر ببینین».
کۆردیناسیۆنی هەڵبژاردن لە بەریتانیا کە پشتیوانی پارتی چەپی سەوز دەکات، داوای لە لایەنگرانی ڕەنج و ئازادی کرد لەم هەڵبژاردنەدا بە ئەرکی مرۆڤایەتی و مێژوویی خۆیان هەستن.
جێی ئاماژەیە، سیاسەتمەداری کورد، عوسمان بایدەمیر کە لە بەریتانیا چالاکیی هەڵبژاردن بەڕێوەدەبات، داوای لە دەنگدەران کرد، دەنگی خۆیان بدەن.
ف.ق