کەشتیەکی پەنابەران ژێرئاو کەوت، ٦ پەنابەر گیانیان لەدەستدا
لە دەریای سپی کەشتیەکی پەنابەران ژێرئاو کەوت و لە ئەنجامدا ٦ کەس گیانیان لەدەستدا کە یەکێکیان منداڵێکی ساوایە.
لە دەریای سپی کەشتیەکی پەنابەران ژێرئاو کەوت و لە ئەنجامدا ٦ کەس گیانیان لەدەستدا کە یەکێکیان منداڵێکی ساوایە.
رێکخراو ئۆپن ئارمسی ئیسپانی رایگەیاند، بە دووری ٣٠ مایل لە شاری سابراسای لیبیاوە هەوڵی رزگارکردنی گروپێکی پەنابەرانیانداوە کە کەشتیەکەیان ژێرئاو کەوتبوو و وتی:"کەشتیەکە کە ببوو بە دوو پارچەوە، توانرا ١١٠ پەنابەر رزگار بکرێن، بەڵام ٦ کەسیان گیانیان لەدەست دابوو کە یەکێکیان منداڵێکی ساوای ٦ مانگان بووە."
ئاماژە بەوەش کرا کە بارودۆخی تەندروستی ٤ لەو پەنابەرانە خراپە.
ز.ش