کەسکین بایندەر بانگەوازی پێشوازیکردنی مێژووی لە گەلی ئامەد کرد
هاوسەرۆکی گشتی پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان (دەبەپە) کەسکین بایندەر ڕایگەیاند، هەردوو لقی ڕێپێوانی ئازادی لە ١٣ ی شوبات لە ئامەد بەیەک دەگەن.
هاوسەرۆکی گشتی پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان (دەبەپە) کەسکین بایندەر ڕایگەیاند، هەردوو لقی ڕێپێوانی ئازادی لە ١٣ ی شوبات لە ئامەد بەیەک دەگەن.
کەسکین بایندەر لە ڕێپێوانەکەدا قسەی بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەی کرد، ڕایگەیاند هەموو لقەکانی ڕێپێوانەکە لە ئامەد یەک دەگرن و گوتی: "بانگەواز لە گەلی ئامەد دەکەین، پێشوازییەکی مەزن و مێژوویی لە ڕێپێوانی ئازادی بکەن".
کەسکین ڕایگەیاند، ئامەد پایتەختی تێکۆشانی گەلی کوردە و بە خاوەنداری و پشتگیری گەلی ئامەد ڕێپێوانەکەمان لە ئامەد کۆتایی پێ دەهێنین، گوتی: "بانگەواز لە گەلەکەمان دەکەین تا ١٣ ی شوبات گەڕەک بە گەڕەک و گوند بە گوند و ماڵ بە ماڵ پشتگیری بکەن و بەشداری ڕێپێوانەکە بکەن. ئێمە لە جولەمێرگەوە سڵاو دەگەیەنینە ئامەد. بژی بەرخۆدانی زیندان. گۆشەگیری دەشکێنین".