'کتێبخانەی ڕێبەرایەتی' لە سویسرا کۆتایی بە گەشتەکەی هێنا
'کتێبخانەی ڕێبەرایەتی'، کە بۆ ناساندنی پارادایمی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بە ڕای گشتی ئەوروپا ڕێکخرابوو، گەشتەکەی لە شاری لۆزانی سویسرا تەواو کرد.
'کتێبخانەی ڕێبەرایەتی'، کە بۆ ناساندنی پارادایمی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بە ڕای گشتی ئەوروپا ڕێکخرابوو، گەشتەکەی لە شاری لۆزانی سویسرا تەواو کرد.
چالاکیی "کتێبخانەی ڕێبەرایەتی" بە شێوەی گەڕۆک بۆ ناساندنی ئەو کتێبانەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، کە لە ئیمراڵی نووسیونی، لە شاری لۆزانی سویسرا کۆتایی پێهات.
چالاکیی کتێبخانەی ڕێبەرایەتی لە ٢٦ی ئازارەوە لە زوریخ بە دروشمی "ئازادی سەردەکەوێت" دەستی پێکرد و گەشتی کرد بۆ شارەکانی لوزەرن و سۆلۆسۆرن و دوێنێ لە شاری لۆزان لەگەڵ سویسرییەکان کۆبوونەوە و کۆتاییان بە گەشتەکەیان هێنا.
دەیان کتێبی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لەسەر شارستانیەتی سەرمایەداری، کۆمەڵناسیی ئازادی، کۆنفیدرالیزمی دیموکراتی، نەتەوەیی دیموکراتی، جەنگ و ئاشتی و شۆڕشی ژنان لە سویسرا بەسەر هاووڵاتییاندا دابەشکران و ژیان و تێکۆشانی رێبەرایەتی بە سویسرییەکان ناسێنرا.
لە هەموو شارەکانی سویسرادا بایەخێکی زۆر بە کتێبەکانی ڕێبەرایەتی نیشان درا و پێشوازییەکی گەورە و گەرمیان لە کتێبەکانی ڕێبەرایەتی کرد.
ئۆزلەم یاوز وتەبێژی ئەنجومەنی ژنانی لاژین لەبارەی کتێبخانەی ڕێبەرایەتییەوە وتی: "چارەسەرییەکانی ڕێبەر ئاپۆ بۆ ئازادیی ژنان، ژیانی ژینگەیی و دیموکراسی، کە بنەماکانی پارادایمی ڕێبەرایەتییە، لەلایەن سویسرییەکانەوە پێشوازییەکی زۆری لێکرا".
"چالاکیەکانمان تا ٤ی نیسان بەردەوام دەبێت"
سدقی دەمیر هاوسەرۆکی کۆمەڵگەى دیموکراتیکی کوردستانیان لە لوزان رایگەیاند، چالاکیی کتێبخانەی گەڕۆک لە ٢٦ی ئازار لە زوریخ بە دروشمی "ئازادی سەردەکەوێت" دەستیپێکرد و وتی: "دوێنێ ئێوارە چالاکیی کتێبخانەی گەڕۆک لە لۆزان کۆتایی پێهات، بەڵام ئێمە بەردەوام دەبین لە کارەکانمان بۆ ناساندنی کتێبەکانی ڕێبەرایەتی. بۆ ناساندنی پارادایمی ئازادی ڕێبەرەکەمان بە جەماوەر و کۆمەڵانی بەرفراوانی گەل بەردەوام دەبین لە کارەکانمان. لەو چوارچێوەیەدا ڕۆژی لەدایکبوونی ڕێبەرایەتیمانە و بەو بۆنەیەوە چالاکیەکانمان تا ٤ی نیسان بەردەوام دەبن".
ژ.ت