کتێبی "شیلانەکەمان" بڵاوکرایەوە

ژیانی ٤٠ ساڵ شۆڕشگێڕیی سۆسیالیستیی شیلان بە ناوی "شیلانەکەمان" کرایە کتێب. شیلان ٢٦ی نیسانی ٢٠١٨ بەهۆی نەخۆشییەوە لە شاری لونینی ئەڵمانیا لە تەمەنی ٥٨ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

کتێبی ژیان و تێکۆشانی شیلانەکەمان لە ١٢٨ لاپەڕە پێکهاتووە و بە هاوکاریی تیمی رۆژنامەوانیی رۆژنامەى نەوای ژن ئامادە کراوە. لە کتێبەکەدا هاوڕێیانی سۆسیالیستی شیلان (موزەیەن پالابیک) باسی ژیان و تێکۆشان و هەڵوێستەکانی شیلانیان کردووە. هەروەها لە کتێبەکەدا شیعرەکانی شیلانیش بڵاوکراونەتەوە.

محەمەد یاشار پالابیک برای شیلان و دایکی شەهید و بە گشتی ٣٠ کەس لە کتێبەکەدا بابەتیان لەبارەی شیلانەوە نووسیوە. ژیانی ٤٠ ساڵ شۆڕشگێڕیی بێ پسانەوەی شیلان لە تورکیاوە تاوەکو ئەوروپا لە سەندیکاکان، زیندان، چالاکییەکان و رێکخراوە جۆراوجۆرەکاندا لە کتێبەکەدا خراوەتەڕوو. هەروەها بیرەوەریەکانیشی لە کتێبەکەدا بڵاوکراونەتەوە.

پێشەکیی کتێبەکە لەلایەن گۆنول کایاوە نووسراوە. گۆنول کایا نووسیویەتی، "لە گەورە شارەکانی تورکیا لە دژی خواوەندە تاریکەکان، کە دەیانخواست لە خاکەکەى خۆی، کولتور، مێژوو و راستیی خۆی دایببڕن راپەڕی. بە بەهێزی داکۆکیی لە خۆی، مێژوو و ناسنامە و کولتورەکەی کرد و هەوڵی دا ببێتە تۆوێک لە خاکەکەى خۆیدا. نەیخواست تەنها شایەتی روودانی شۆڕش لە سەردەکەمەی خۆیدا بێت، بەڵکو بووە یەکێک لەو مرۆڤانە، کە کات و سەردەمەکەى خۆی جۆش دا".

ژ.ت