کورد و دۆستەکانیان لە فیستڤاڵی مارسیلیا کۆبوونەوە

دووەمین فیستیڤاڵی ڕۆشنبیریی کوردی سینان دێرسیم لە مارسیلیا بە بەشداری زیاتر لە دە هەزار کەس بەڕێوەچوو. لە فێستیڤاڵەکەدا داوای ئازادی بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانی کرا و سڵاوی لە بەرخۆدانی گەریلا کرا.

لە شاری مارسیلیای فەرەنسا بە بەشداری زیاتر لە دە هەزار کەس لە کوردستانیان و دۆستانیان، دووەمین فیستیڤاڵی ڕۆشنبیریی کوردی سینان دێرسیم بەڕێوەچوو. لە فیستیڤاڵەکەدا داوای ئازادی بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کرا و سڵاو لە بەرخۆدانی گەریلا کرا.

فیستیڤاڵەکە لە پارک لا ڕۆزی بەڕێوەچوو و چەندین کەس لە شارەکانی دراگوینان، مۆنتپلیەر، ئاڤیگنۆن، تولوس و بۆردیو بەشدارییان تیادا کرد.

جەماوەری گەل سەرلەبەیانی ڕوویان لە گۆڕەپان و ناوچەى فیستیڤاڵەکە کرد و بەشداربوونی زۆری گەنجان سەرنجڕاکێش بوو.

بەرنامەی فیستیڤاڵەکە کاتژمێر ١٣:٠٠ بە خولەکێک ڕێزگرتن لە یادی شەهیدانی شۆڕشی کوردستان دەستیپێکرد.

پاشان هاوسەرۆکانی ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کورد لە مارسیلیا سڵاویان لە بەشداربووان کرد و سوپاسی کۆمیتەی ئامادەکاری فێستیڤاڵەکەیان کرد.

لەفیستیڤاڵەکەدا گروپی هونەریی ئارام، هۆزان، مەناڵ و هۆزان ڕێبەر، هۆزان جانێ و شڤان پەروەر چوونە سەر تەختە و هونەری خۆیان پێشکەشکرد.

ڕەمزی کارتاڵ هاوسەرۆکی کۆنگرەی گەل وتی: "ئێمە گەیشتینە فیناڵ و کۆتایی. گەریلاکان بەرخۆدانێکی بێ هاوتا دەکات. ئەوەی پێویستە ئێمە بیکەین، ئەوەیە کە شایستەی ئەو بەرخۆدانە بین و خاوەنداری و پشتیوانیی لێ بکەین و ڕێبەر ئاپۆ ئازاد بکەین".

هەروەها بە ناوی دەزگا دۆستەکانی فەرەنساوە وتە پێشکەشکرا و داوای ئازادکردنی ڕێبەری گەلی کورد کرا. هەروەها بە وتنەوەی دروشم سڵاو لە شەڕڤانانی ئازادیی کورد کرا.

ژ.ت