کوردان لە جنێڤ بە ئامانجی داواکاری بۆ ئازادی ئۆجالان نامەیان بۆ نەتەوە یەکگرتوەکان نارد

کوردستانیان لە جنێڤی سویسرا بە ئامانجی داواکاری بۆ ئازادی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد، نامەیان بۆ نەتەوە یەکگرتوەکان نارد.

کوردستانیان لە جنێڤ لە یەکەم قۆناغدا نزیکەی ٢٥٠ نامەیان بۆ ئازادی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد بۆ سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان نارد.

لقی جنێڤی پارتی کرێکاری سویسرا، بە ئامانجی پشتگیریکردن لە کەمپینی 'هەنگاوی ئازادی' هەفتەی رابردوو بەشداری لە کەمپینەکەدا کردبوو. لەم چوارچێوەیەدا سیاسەتمەدارانی پارتی کرێکاران نزیکەی ٧٠ نامەیان نارد.

ساڵح ساخلام هاوسەرۆکی ناوەندی کۆمەڵگای کوردی جنێڤ بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات قسەی کرد و رایگەیاند، تا هەنگاوەکەیان نەگەیەتە ئەنجام، نامەکان بەردەوام دەبن و باسی ئەوەی کرد کە لە سەرەتای هەفتەوە لە بەردەم ئۆفیسی نەتەوە یەکگرتوەکانی لە جنێڤ چالاکی دانیشتن ئەنجام دەدەن.

بێریڤان ئاڤجی هاوسەرۆکی جەدەکە جنێڤ وتی، " بۆ ئازادی ڕێبەرتیمان ئەمڕۆ لە جنێڤ ستارتی ناردنی نامەیان دەستپێکردوە. لە رۆژانی داهاتوودا بۆ شکاندنی گۆشەگیری رەها و ئازادی ئۆجالان، ئێمە بە پارت، دەزگا و لایەنەکانی سویسرا کۆدەبینەوە."

ف.ق