کوردستانیان لە ٤ شاری ئەڵمانیا بۆ ئۆجالان رژانە سەر شەقامەکان
کوردستانیان لە شارەکانی کۆڵن، گیسن، دویسبورگ و برێمنی ئەڵمانیا بۆ تەندروستی و ئاگاداربوون لە دۆخی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد رژانە سەر شەقامەکان.
کوردستانیان لە شارەکانی کۆڵن، گیسن، دویسبورگ و برێمنی ئەڵمانیا بۆ تەندروستی و ئاگاداربوون لە دۆخی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد رژانە سەر شەقامەکان.
چالاکیی کوردستانیان بۆ ئاگاداربوون لە دۆخ و تەندروستیی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و ئیدانەکردنی گۆشەگیری بەبێ وەستان بەردەوامیی هەیە.
کوردستان لە کۆڵن لەسەر داوای کەجەدەکە ئەوروپا و تەژەکە ئەوروپا رژانە سەر شەقامەکان و رایانگەیاند، "ئۆجالان هێڵی سوری ئێمەیە" و بە وتنەوەى دروشم دڵسۆزیی خۆیان بۆ عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد خستەڕوو. لە چالاکییەکەدا رایانگەیاند، "عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کوردە، هێڵی سوری کوردستانیانە".
هاوکات لە شار گیسن و لە بەردەوامیی بەدەمەوە چوونی بانگەوازەکەى کەجەدەکە ئەوروپا و تەژەکە ئەوروپا، کوردستانیان بە دروشمی "بێ سەرۆک ژیان نابێت" رژانە سەر شەقامەکان و رایانگەیاند، تاوەکو ئاگادارییەک لە عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بە دەست نەیەت بەردەوام دەبن لە چالاکییەکانیان.
هەروەها لە شاری دویسبورگ و لەسەر بانگەوازی نەجەدەکەی دویسبورگ کوردستانیان رژانە گۆڕەپانی کۆنیگستر. لە چالاکییەکەدا نیازی ئاکتاش بە ناوی نەجەدەکە و ئامارا چیا بە ناوی ئەنجوومەنی ژنانی شەهەید ئاسیە یوکسەل و ئاڤێستا ڤەژین بە ناوی تەکۆژن وتەیان پێشکەش کرد و پەیامی کەجەدەکە ئەوروپا خوێندرایەوە.
راگەیاندرا تاوەکو ئاگاداربوون لە ئۆجالان بە دەست نەیەت لە گۆڕەپانەکان دەمێننەوە. چالاکییەکە بە وتنەوەى دروشمەکانی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "بێ سەرۆک ژیان نابێت" کۆتایی پێھات.
لەو چوارچێوەیەدا کوردستانیان لە شاری برێمن لە ناوەندی شارەکە کۆبوونەوە و بە چالاکییەکەیان سەرنجیان خستەسەر دۆخ و تەندروستیی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد. لە چالاکییەکەدا راگەیاندرا، بڵاکردنەوەى هەندێک بانگەشە نیگەرانیی جدیی بۆ کوردان دروستکردووە.
ژ.ت