کوردستانیان لە ئەرمینیا بۆ ئۆجالان ڕژانە سەر شەقام
لە شاری ئیرەوانی پایتەختی ئەرمینیا ، بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان میتینگ و ڕێپێوانێکی جەماوەری بەڕێوە چوو.
لە شاری ئیرەوانی پایتەختی ئەرمینیا ، بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان میتینگ و ڕێپێوانێکی جەماوەری بەڕێوە چوو.
دوای بڵاو بوونەوەی دەنگۆ لەسەر دۆخی تەندرووستی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، لە شاری ئیروان کۆمیتەی کوردستان و یەکێتی ژنانی ئازاد ڕێپێوانێکی جەماوەرییان ئۆرگانیزە کرد.
نەتەوەی ئەرمەنیش بەشداری ڕێپێوانەکە بوون. ڕێپێوانەکە لە ناوەندی شار دەستیپێکرد و هەتاکوو بەردەم نوێنەرایەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە مەیدانی ئۆپێرا بەردەوام بوو.
بە دریژایی ڕێپێوانەکە درووشمی " بژی سەرۆک ئاپۆ" ، " بێ سەرۆک ژیان نابێت" ، " فاشیست تورکیە" و " فاشیست ئەردۆغان وترایەوە.
لە میتینگەکەدا دەستنیشانکرا کە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بۆ ئەوان هێڵی سوورە و داوای چاوپێکەوتنی بەپەلەیان کرد.
چالاکوانان داوایان لە نەتەوە یەکگرتووەکان، سی پی تی و ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکان کرد کە بەرپرسیارەتی خۆیان لەم بوارەدا بەجێگە بهێنن.
لە چالاکییەکەدا ڕاگەیەنرا کە ٢٠ی ئادار ئاگری نەورۆز ڕۆشن دەکرێت.
ک-ش