کوردستانیان و دۆستەکانیان لە ساربروکن و دارمشتاد ڕژانە گۆڕەپانەکان
لە شارەکانی ساربروکن و دارمشتادی ئەڵمانیا هیرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک شەرمەزار کران.
لە شارەکانی ساربروکن و دارمشتادی ئەڵمانیا هیرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک شەرمەزار کران.
کوردستانیان لە وێستگەی شەمەندەفەری ساربروکنی ئەڵمانیا کۆبوونەوە، هێرشە داگیرکارییەکانی سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریایان بە گردبوونەوەیەک شەرمەزار کرد و پەیامی دڵسۆزییان بۆ بەرخۆدانی ڕۆژئاوا دووپات کردەوە.
لە چالاکییەکەدا بانگەوازکرا بۆ بەشداربوون لەو ڕێپێوانەی سبەی لە شارەکە ئەنجام دەدرێت. چالاکییەکە بە بەرزکردنەوەی درووشمی "بژی بەرخۆدانی قەسەدە" و "بژی بەرخۆدانی ڕۆژئاوا" و "بێ سەرۆک ژیان نابێ" و "بمرێ خیانەت" و "تیرۆریست ئەردۆگان" کۆتایی هات.
دارمشتاد
لە شاری دارمشتادی ئەڵمانیا بۆ پشتگیری لە ڕۆژئاوا ڕێپێوانێک ئەنجامدرا. چالاکییەکە لەلایەن مەجلیسی گەلەوە ئەنجامدرا و بە خولەکێک ڕێزگرتن لە شەهیدان دەستی پێ کرد. دەیان کوردستانی و دۆستەکانیان و ئەندامانی کۆمەڵەی پشتیوانی ڕۆژئاوا لە ئەڵمانیا و نوێنەرانی پارتی چەپی ئەڵمانیا بەشداربوون.
هاوسەرۆکی فەجەدەکە_کاوە محەمەد چۆپان لە چالاکییەکەدا قسەی کرد و ئاماژەی کرد بە پلانەکانی سەر ڕۆژئاوا. چۆپان ڕایگەیاند گەنجانی کورد دژی هێرشە نامرۆڤایەتییەکان تێدەکۆشن و گوتی:
"هەموو ڕۆژێک لە گۆڕەپانەکان دەبین".
زۆر ڕێکخراوی ئەڵمانی پەیامی پشتگیرییان دا. لە ڕێپێوانەکەدا پانکارت و ئاڵای مەزنی تەڤ_دەمی ڕۆژئاوا هەڵگیرا و درووشمی "بکوژ ئەردۆگان" و "بژی بەرخۆدانی ڕۆژئاوا" و "ڕۆژئاوا تەنها نییە" بەرزکرایەوە.
لە ڕێپێوانەکەدا بانگەوازکرا بۆ بەشداربوون لە گردبوونەوەی سبەی لە فرانکفۆرت.