کوردستانیانی ئەرووپا بۆ ئۆجالان لە شەقامەکاندان
دوابە دوای ئەو دەنگۆیانەی لە سەردۆخی تەندرووستی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، چالاکی ئیدانەکردن لە کوردستان، تورکیا و ئەورووپا بەردەوام دەکات.
دوابە دوای ئەو دەنگۆیانەی لە سەردۆخی تەندرووستی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، چالاکی ئیدانەکردن لە کوردستان، تورکیا و ئەورووپا بەردەوام دەکات.
'ستاسبوورگ'
دوابەدوای بانگەوازییەکەی کەجەدەکە-ی ئەرووپا و تەڤگەری ژنی کوردی ئەورووپا چالاکی بۆ ئازادی و زانینی دۆخی تەندرووستی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە ئەورووپا فراوانتر بووە.
لەم چوارچێوەیەدا کوردستانیان لە ستراسبوورگ-ی فەرانسا لە بەردەم بینای کۆمیتەی پێشگیری لە ئەشکەنجە( سی، پی، تی ) و کۆنسەی ئەرووپا کۆبوونەوە، پانکارد بە نووسینی' بمرێ گۆشەگیری ئیمڕالی' ، سی پی تی و کۆنسەی ئەورووپا کۆتایی بە بێدەنگی خۆیان بهێنن بەرزکرایەوە.
لە وتارەکاندا بانگ لە سی پی تی کراوە کە بە ئەرکی خۆی ڕابێت، چالاکوانان لەدژی رژیمی فاشیستی تورک درووشمیان وتەوە و هاوارکرا ' بژی سەرۆک ئاپۆ'.
ووپەرتاڵ
لەشاری ووپەرتاڵی ئەڵمانیا لە بەردەم ویستگەی شەمەندەفەری شار لەلایەن مەجلسی ژنانی ڤیان چالاکییەک ئەنجامدرا و داوای چاوپێکەوتنی بەپەلە لەگەل ڕێبەری گەلی کورد حەبدولا ئۆجالان کرا.
ک-ش