لە ٣شاری فەرانسە ١٢ کورد دەستگیرکران

لە شارەکانی پاریس، مارسێلیا و دراگووێنان-ی فەرانسا ، لە ئەنجامی هەڵکووتانەسەری کورداندا بە لانی کەم ١٢ کەس دەستگیرکران.

لە شاری مارسێلیای فەرانسە بەرەبەیانی ئەمڕۆ  پۆلیس هەڵیکووتایە سەر گەلێک ماڵی کوردەکاندا و ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کورد. لەم هەڵکووتانە سەرەدا لانی کەم ٩ کەس دەستگیر کران.

لە شاری مارسێلیا، پۆلیس هەڵکووتایە سەر ٦ ماڵ و ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کورد و مارکێتێکی تەنیشتی.

گەڕان لە ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتیکدا ٤ کاتژمێری خایاند. پۆلیس درگای ناوەندەکەیان شکاند.

لەو هەڵکووتانەسەر ماڵاندا لانی کەم ٩کەس دەستگیرکراون. ڕاگەیەنرا کە دەستگیرکراوەکان سیاسەتمەداری کورد و ئەندامی ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کوردن. لەکاتی هەڵکووتانەسەر ماڵەکاندا درگای ماڵەکان-یان شکاند.

تا ئیستا بیانووی ئەو هێرشانە دیار نییە. کوردان لە مارسێلیا لە بەردەم ناوەندی نەجەدەکە کۆبوونەوە و ئەم هێرشانەیان ئیدانەکرد. لە چالاکییەکەدا  درووشمی " ترۆریست ئەردۆغان " وترایەوە.

چالاکوانان بەردەم نەجەدەکەیان گرت و چالاکی دانیشتنیان ئەنجامدا. دوای ئەوەی کە ڕێژەی جەماوەر لەبەردەم ناوەندەکە زۆرتر بوو پۆلیس کۆتایی بە گەڕان هێنا و شوێنەکەی چۆڵکرد.

یەعقووب ئایدەمیر ئەندامی نەجەدەکە ئەوەی خستەڕوو کە پۆلیس کاتژمێر ٠٦:٣٠ خولەک دەستی بەگەڕان و پشکنینی ناوەندەکە کرد و وتی " پۆلیس کاتژمێر ٠٦:٣٠ خولەک پێوەندی بەمنەوە کرد و داوایانکرد کە بچم ، منیش وتم من بۆسەرکاردەچم،. هەڕەشەیان کرد کە ئەگەر نەییت ئێمە دێین و دەتبەین. کاتێک کە من هاتم درگای کۆمەڵەکەیان شکاندبوو. درگای نهۆمی خوار و درگای ژوورەکانیان شکاندبوو. سەرەتا بۆ گەڕان سەگیان بەکار هێنا و دواتر خۆیان یەک بە یەکی ژوورەکان گەڕان. دواتر پۆلیس وتی دەبێت لەگەل ئێمە بێیت. دوای ئەوەی کە تێگەشتن کە جەماوەرێکی زۆر لە بەردرگایە و چالاکی دەکەن، منیش ناڕەزایەتیم نیشاندا و وتم ئێمە تیرۆریست نین کە بەم شێوەیە مامەڵەمان لەگەل دەکەن."

مە مارسێلیا کوردان و دۆستەکانیان کاتژمێر ١٤:٠٠ بۆ ئیدانەکردنی ئەو هەڵکووتانەسەرەدا میتینگێک بەڕێوە دەبەن.

 لە پارسی پایتەختی فەرانسا  و لە شاری دارگووێنان پۆلیس هەڵیکووتایە سەر ماڵان و لە پاریس گەنجێکی کورد، لە دارگووێنان ٢ کوردی تریان دەستگیر کرد.

جێگەی سەرنجە کە ئەم هێرشانە دوای  چاوپێکەوتنی سەرۆکی تورکیا ئەردۆگان و سەرۆکی فەرانسا ماکارۆن  ئەنجامدرا.

ک٠ش