لە ڕاوێژی ژنانی کورد، بانگەوازی بۆ تێکۆشان لە دژی داگیرکەری کرا
ڕاوێژی ژنانی کورد لە ئەوروپا لە هۆڵەندا ئەنجامدرا. هاوسەرۆکی کەنەکە زەینەب موراد لە سەرەتای ڕاوێژەکەدا قسەی کرد و تیشکی خستە سەر ڕۆڵی ژنانی کورد لە یەکێتی نەتەوەییدا.
ڕاوێژی ژنانی کورد لە ئەوروپا لە هۆڵەندا ئەنجامدرا. هاوسەرۆکی کەنەکە زەینەب موراد لە سەرەتای ڕاوێژەکەدا قسەی کرد و تیشکی خستە سەر ڕۆڵی ژنانی کورد لە یەکێتی نەتەوەییدا.
"ڕاوێژی ژنانی کورد لە ئەوروپا دژی داگیرکاریی کوردستان" بە بەشداری نوێنەرانی چەندین ڕێکخراوی ژنانی کورد لە هۆڵەندا ئەنجامدرا.
لە ڕاوێژەدا کە ژنانی چوار پارچەی کوردستان ئامادەبوون، بانگەوازێک بۆ تێکۆشانێکی هاوبەش لە دژی هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر کوردستان کرا.
'پێویستە بە ئاشکرا لە بەرامبەر داگیرکەراندا بوەستینەوە'
زەینەب موراد، هاوسەرۆکی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە) دوای خولەکێک ڕێزگرتن لە سرودی نەتەوەیی کورد وتی: ئێمە لە پرۆسەیەکی هەستیار و مەترسیدارداین. دەوڵەتی تورک ڕۆژانە هێرش دەکاتە سەر گەلەکەمان. هێرش دەکرێتە سەر باشووری کوردستان و ڕۆژئاوای کوردستان. سیاسەتی کۆمەڵکوژکردن بەڕێوەدەبرێت. دەوڵەتی تورک بڕیارێکی لەو شێوەیەی داوە.
لە دژی ئەو هێرشانە ڕۆڵی ئێمەی ژنان چییە؟ بە رێکخستن، بە تێکۆشان دەتوانین لە بەرامبەر ئەو هێرشانەی داگیرکاریدا بوەستینەوە "پێویستە ئەمڕۆ ئێمەی ژنان گفتوگۆ لەسەر ئەم ڕاوێژە بکەین، شیبکەینەوە و بە بڕیارێکی جدی هەڵوێستی خۆمان لە دژی داگیرکەران نیشان بدەین."
'دەبێت دڵنیا بین لە هێزی ژنان'
توبا هەزەر، سیاسەتمەدار، وتیش: دەوڵەتی تورک ساڵانێکە لە باکوری کوردستان کۆمەڵکوژی ئەنجام دەدات و هەمیشە ژنان بەرخۆدانیان کردووە.
دڵشاهـ عوسمان، وتەبێژی کۆنگرەی ستار لە ئەوروپا تیشکی خستە سەر تێکۆشانی ژنان و وتی:"ژنانی کورد لە ڕۆژئاوا بە شەڕی دژی داعش هێزی خۆیان پیشانی جیهاندا. ژنان بوونە سمبوڵ و سەرچاوەی سوودوەرگرتن. ئەمڕۆ ژنان دەتوانن بە تێکۆشانێکی هاوبەش، لە بەرامبەر داگیرکەراندا بوەستنەوە. پێویستە ئێمە ئاگاداری هێزی خۆمان بین."
هاسکار کرمزیگول بەناوی ژنەلۆژییەوە قسەی کرد و تیشکی خستە سەر مێژووی تێکۆشانی ژنانی کورد. هاسکار کرمزیگول وتی،" ژنانی کورد پێشەنگایەتی شۆڕش دەکەن لە کوردستان. ئەمڕۆ ژنان توانای پێشەنگایەتیی تێکۆشانی دژی داگیرکەرانیان هەیە."
ف.ق