ئەندامی کۆمیتەی باوەڕەکانی پەکەکە، جیهان ئەرەن، دەربارەی مەترسییەکانی هاوپەیمانێتییەکەی نێوان ئاکەپە و مەهەپە، هوداپار و پەدەکە، هەروەها هێرشە چاندییەکان بۆ سەر عەلەوییەکان قسەی بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) کرد.
نرخاندنەکانی ئەندامەکەی کۆمیتەی باوەڕەکانی پەکەکە، جیهان ئەرەن بەم جۆرەیە:
له هەڵبژاردنەکانی ئه م دواییەی تورکیا هاوپەیمانی نوێ دروست کرا. هاوپەیمانی ئاکەپە- مەهەپە هەموو کۆمەڵە ئایینپەرست و نەژادپەرستەکانی کۆکردەوە و هاتنە ناو هەڵبژاردنەوە. ئەم سیاسەتە لە ڕووی ناسنامەی و بیروباوەڕەوە چ مەترسییەک دروست دەکات؟ کاتێک ئاکەپە-مەهەپە-حیزبوڵڵا و کۆمەڵ و کەسی تری ئایینپەرست و نەژادپەرستی تورک و کورد دێنە سەر دەسەڵات، مرۆڤ دەتوانێت چۆن پراکتیکی ئەم چەند مانگەیان بنرخێنێت؟
بۆ وەڵامدانەوەی ئەم پرسیارە پێویستە بڕوانینە ئەوەی، بۆچی و چۆن ئەم هاوپەیمانییە هاتە ئاراوە. لە دوایین هەڵبژاردندا دەوڵەتی تورک بە گوێرەی خۆی سەرڕاستکردنەوەیەکی ناوخۆیی کرد. ناچار بوو هەموو توخمەکانی دەوڵەتی قووڵ لە گۆشە تاریکەکانەوە دەربهێنێت. لە کوردستان کۆنتەرگەریلای (دژە گەریلا) حیزبوڵڵا هەیە. هاکان فیدان لە لایەن ئیدارەی شەڕی تایبەتەوە وەک بەرلەشکرێکی کورد مەشقی پێکراوە. توخمەکانی تر و یەکە گرێدراوەکان، پێکەوە چوونە دەسەڵات.
ئەوان کێن؟ پشت بە کام بناغەی مێژوویی دەبەستن؟ هێڵی سیاسییان لەکوێوە دێت؟ چی پێویستییەکیان بە هاوپەیمانییەکی لەم جۆرەیە؟
ئەم کۆمەڵەیە درێژەپێدەری ئەو ڕێکخستنەیە بە ناوی ئیتیحاد و تەرەقی و بەتایبەت تەشکیلاتی مەخسوسە. بێگومان ئەمانە تەنیا نین. لە تورکیا قەیرانی دەوڵەت و ڕژێم هەیە. چونکە هیچ قسە و سیاسەتێکیان نەبوو کە بتوانێت کێشەکان چارەسەر بکات و بە شێوەیەکی بەرفراوان مامەڵە بکات، بە زاراوەی ئیسلامی کەمێک سەلەفیتر بوون و گەڕانەوە بۆ "ڕەگ و ڕیشەی خۆیان"، چونکە قەیرانەکە قووڵ بوو، هەموو کلک و تیمەکانی دەوڵەتی قووڵ ناچار بوون یەکبگرن. کۆببنەوە و حکومەتێکی تەواو لە شەڕی تایبەت پێکبهێنن. هەروەها مرۆڤ دەتوانێت بڵێت ئەوان پاشماوەی هەموو جۆرە ئایینپەرست و نەژادپەرستە بیرۆکراتە عوسمانییەکانن کە لە شەڕی جیهانیی یەکەم شکستیان هێنا و شوێنێکیان بۆ نەماوەتەوە.
ئەمانە یەکە تاریکەکانی ناتۆن، کە لە دوای پەنجاکانەوە لەژێر ناوی دەستەی پێکهێنانی سەفەربەری لە تورکیا دژی بزووتنەوەی چەپ و سۆسیالیستی و وڵاتپارێزی و دیموکراسی ڕێکخرابوون. لەم تێکەڵەیەدا، بەرلەشکرە کوردەکان و توخمەکانی دیکە هەن کە لە حەفتاکانی سەدەی پێشوو ئەوکاتەی تەڤگەری ئاپۆیی لە کوردستان و تورکیا دەستی بە تێکۆشان کرد، بە شێوەیەکی تایبەت ڕاسپێردرابوون بۆ تەواوکردنی قڕکردن لە کوردستان و تورکیا، پشتیوانی سیستەمی جیهانییان وەرگرت و باوەڕیان بەوە هێنا، بۆ ئەوەی کوردەکان ببنە تورک و کوردستانیش ببێتە تورکیا دەبێت کورد لەناوببرێت. هەروەها دەزانین هەموویان بە ئایدۆلۆژیای سەنتێزی تورکی- ئیسلامی لەگەڵ کودەتای سەربازی ساڵی ١٩٨٠ لەنێو دەوڵەتدا جێیان گرت و پەیتا پەیتا خۆیان ڕێکخست.
پاش کودەتاکەی فەتحوڵا گولەن لە ١٥ی تەمموزی ٢٠١٥ کە بە "نیعمەتی خودا" ناوبرا، لەژێر ناوی ئاکەپە و مەهەپە، نەوەک هەر دژایەتی چەپ و سۆسیالیست و کورد وعەلەوییەکان، بەڵکو دژایەتی ئەوانەشی هاتەسەر کە بوێرانە لەسەر هێڵی کەمالیزم بە گوتە و درووشمی ئیتیحادپەرستی دەهاتنەپش. لە هەڵبژاردنەکانی ئەم دواییەدا، سەرنەکەوتن. ڕاستترە بڵێین، ئەوان هێڵی کەمالیستییان تێکشکاند. هەڵبژاردن لە تورکیا هەڵبژاردنی نێوان پارتەکان نەبوو. هەڵبژاردنەکە لە نێوان سێ هێڵی سیاسیدا بوو. هێڵی شۆڕشگێڕ و دیموکراتیک و وڵاتپارێز وەک هێڵی سێیەم، بوونی خۆی پاراست. بەڵام هێڵی بەناو جەهەپە شکستی هێنا. بەم شێوەیە دەرکەوت لە تورکیادا دوو هێڵی سیاسی سەرەکی هەن، ئەویش فاشیزمی ئایینپەرست و هێڵی وڵاتپارێزی چەپ و دیموکراتیکە. لەبەرئەوەی دەوڵەت لەلایەن کەسانی ئایینپەرست و نەژادپەرستەوە بەڕێوەدەبرا، حکومەتەکەیان هەمیشە لە مەترسیدا بوو. دەوڵەت کار بۆ حکومەت دەکات، حکومەت کار بۆ دەوڵەت دەکات. ئەوان هەرکات بیانەوێت دەتوانن وەک دەوڵەت مامەڵە بکەن، هەروەها دەتوانن وەک حکومەت مامەڵە بکەن کاتێک باس لە بەرژەوەندییەکانیان دەکرێت. هەر بۆیە، ئەم سیاسەتە بە ئاسانی لە ڕەنگێکەوە دەپەڕێتەوە سەر ڕەنگێکی تر.
هاوپەیمانی ئاکەپە-مەهەپە هەوڵ دەدات ئەو قەیرانی قووڵە ئابوورییە بەڕێوەببات کە بەهۆی نەژادپەرستی و بەکارهێنانی ئایینەوە پێکی هێناوە، هەم لە ناوخۆ و هەم لە دەرەوە، ئەوان بەتەمای چین لە بەکارهێنانی ئایین و گوتاری نەژادپەرستی؟
گوتارە نەژادپەرستی و ئایینپەرستییەکانیان زۆر کەم پەیوەندییان بە دەرەوەوە هەیە. بۆ نموونە ئیتر نە عەرەب و نە هیچ کەسێک لە ئەوروپا گرنگی بەو شتانە دەدات کە تورک چی دەڵێن. ئێمە لە ناوخۆ باسی ئەمە دەکەین. لەم کاتەدا پێویستە ئەم پرسیارە بێتە بیری مرۆڤ، بۆچی حکومەت و ئۆپۆزسیۆنی نێو سیستەمەکە، ئایین بەکاردەهێنن، لە پرسی نەژادپەرستیدا کێشمەکێشێک کەوتۆتە نێوانیان؟ لەسەر ئەم بنەمایە پڕوپاگەندەی خۆیان بنیات دەنێن. بێگومان بۆ تەواوکردنی قڕکردنی کوردە. دەوڵەت تەنیا بە هێرشی سەرباز و پۆلیسەکانی ئەنجام لەسەر کورد بەدەست ناهێنێت. دەوڵەتی تورک پێی وایە ئەگەر کورد وەک گەل و تاکێک بندەست بن، دەستگیر بکرێن، ئەشکەنجە بدرێن، بترسێنرێن، نەتوانێت بە زمانی خۆی قسە بکات و نەتوانێت گۆرانییەکانی بە زمانی خۆی بڵێتەوە، ئەوە ئەنجامێکی دەبێت. بۆیە بە گوتەی ئەوان، پێویستە گەلی تورک لەڕێگەی بەکارهێنانی ئایین فریو بدرێ، لەڕێگەی نەژادپەرستییەوە ببنە دوژمنی گەلی کورد. لە هەمان کاتدا ئاکەپە و مەهەپە هاوپەیمانی ستەمکاری بەها ئایینی و نەتەوەییەکانن.
کاتێک ئیتیحاد و تەرەقییەکان لە سەرەتای سەدەی بیستەمدا ئەرمەن و ئاشووری-سریانی و گەلانی بەڵکان و عەرەبیان قڕکرد، فیکرەکەیان ئەوە بوو کە دەوڵەتی عوسمانی لە هەڵوەشاندنەوە بپارێزن و جارێکی دیکە خاکە لەدەستچووەکان داگیر بکەنەوە. لە ئەنجامدا پەڵەیەکی ڕەشیان لەسەر بەرەی تورکەکان دروست کرد کە هەمیشە جێدەستی خۆی لە مێژوودا دەبێت. لە لایەکی ترەوە، ئیتیحادپارێزەکانی سەدەی بیست و یەک، بڕوایان وایە، بە قڕکردنی کورد کۆماری تورکیا لە وێرانکاری ڕزگار دەکەن و خەونە نیوعوسمانییەکانیان بەدی دێنن. ئاکەپە – مەهەپە لە ڕاستیدا پەنا بۆ گوتاری ئایینپەرستی و نەژادپەرستی دەبەن، کە میتۆدێکی ئیتیحادپارێزییە و کاتێک بە کردەوە ئەم کارە دەکات، ئامانجی دروستکردنی پشتیوانییە بۆ قڕکردنی کورد لە ناوخۆ. ئەم بکوژانە کە شانازی بە ژمارەی ئەو کوردانەوە دەکەن کە کوشتوویانە، جڤاک بە ئایین فریو دەدەن و بە نەژادپەرستی هانیان دەدەن. سەرەڕای ئەو هەموو هەوڵ و تێکۆشانە، ژمارەی ئەو کەسانەی بەم شێوازە فریو دەخۆن، نیوەی جڤاکیش نییە. ئەم بەشە هێندەی تر کەم دەبێتەوە. ئاخر بۆ کۆماری تورکیا تەواوبوونی قڕکردنی کورد مەسەلەی مان و نەمانە. بۆ ئەوەی قڕکردن بگاتە ئەنجام، پێویستە کورد گۆشەگیر و گەمارۆ بدرێت. لەگەڵ هێرشی گۆشەگیری بۆ سەر ڕێبەر ئاپۆ، ئەمە دەگاتە لوتکەی هەرە ستراتیژیی گۆشەگیری و گەمارۆدان.
قڕکردنی کوردان بە تەنها قڕکردنی جەستەیی نییە، بەڵکو زیاتر قڕکردنی چاندییە. لە قڕکردنی چاندیدا وێرانکردنی بەهاکانی باوەڕ هەیە. وتتان ئاکەپە_مەهەپە دەیانەوێت قڕکردنی کوردان تەواو بکەن. کەواتە ئەمجارە کۆماری تورک چۆن باوەڕ و بەتایبەت ئیسلامی دژی کوردان بەکاردەهێنێت؟
ئەوکاتەی ئیمپراتۆرییەتی عوسمانی خەلافەتی لە دەستی فەرمانڕەواکانی عەرەب زەوتکرد، بۆ یەکەمجار لە ئیسلامدا سەردەستی سیاسی کەوتە دەستی فەرمانڕەواکانی تورک. لە سەردەمی عەبدولحەمیدی دووەمدا نەژادپەرستی بۆ ئەم فەرمانڕەواییە سیاسییە زیاد کرا. بۆیە کورد هەم بە کاریگەری گوتاری ئیسلامی و هەم بە کاریگەری گوتاری ئایینپەرستیی نەژادپەرستانە ئەسیمیلە کرا. ئەم کاریگەرییە دەرئەنجامێکی وای لێکەوتەوە، کاتێک هەندێک بەهای ئیتنیکی کورد هێنرانە ناو ئیسلامەوە، ئەمەیان بە گوناهـ ناوبرد. ئەم بەشە بۆ فریودانی کوردانی موسڵمان پرەنسیپی "باوەڕمەندی واتە مرۆڤبوون، مرۆڤی باش کەسێکی باوەڕدارە" بەکارهێنا بۆ فریودانی کوردانی موسڵمان و هەوڵی بەستنەوەی بە دەسەڵاتدارانی تورکەوە. ئەمەش هۆکارێک بوو کە لە سەرەتای سەدەی بیستەمدا، لە پرۆسەی ناسنامەی نەتەوەیی و مافی دیاریکردنی چارەنووسی خۆیدا، کورد بێ سیاسەت و بێ تێکۆشان مایەوە و جارێکی دیکە کورد ملکەچی فەرمانڕەواکانی تورک بوو.
ئەو ئەدەبیات و وتارە ئایینیانەی کە وڵاتپارێزیی کوردیان پێشدەخست و هۆشیاری نەتەوەییان دەبەخشی، بەشێکی زۆر لە کوردە موسڵمانەکان بە توندی ئەزموون دەکرا. هەر بۆیە کاتێک کەمالیستەکان شێوازی عوسمانییان بۆ حوکمڕانی ئیسلام قەدەغە کرد، مەدرەسە و تەکێیەکانیشیان داخست کە وڵاتپارێزی و زمان و ئەدەبی کوردی تێدا پەرەی سەندبوو. بەڵام لە سەردەمی عوسمانیەوە هەندێک بازنەی مەزهەبی کورد کە هاوکاری دەوڵەتیان کردبوو، نزیک بوو پشتگوێ بخرێن. ئیسلامی چاندی کە زانایانی وڵاتپارێزی وەک شێخ سەعید نوێنەرایەتیان دەکرد، بە گوتاری یاخیبوون تەسفیە کرا و مەیدانەکە بۆ هاوکارانی دەوڵەت جێهێڵدرا. لە سەدەی بیستەمدا خاوەندارێتی لەم بەشە کرا. پڕوپاگەندەیان بۆ کرا. دەیانویست بەدەستی ئەوان خەڵک کۆنتڕۆڵ بکەن. بۆ نموونە هەندێک بنەماڵەی تەریقەتەکان هەن کە هەمیشە ئەندامەکانیان دەبنە پەرلەمانتار. وەک سەپتییئۆغڵو و تاشکێسنلی ئۆغڵو. تێکۆشان ئازادی کوردستان، هۆشیاری نەتەوەیی دیموکراتیکی لە نێو گەلی کورد پەرەی پێدا و ئەم سیاسەتەی قڕکردن شکستی هێنا. بازنە کوردییەکان کە پەیوەندی سیاسی و ئابوورییان لەگەڵ دەوڵەت هەیە، بۆ زۆر مەبەست بەکاردەهێنرێن، بەتایبەتی لە حکومەتی ئاکەپەدا. لە هەڵبژاردنەکانی ڕابردووشدا حزبوڵا کە لەلایەن ئەرگەنەکۆنەوە ڕێکخرابوو، بەهێزتر بوو. دەوڵەت بۆ ئەوەی باشتر سوود لەم پێکهاتە کوردانە وەربگرێت و زۆرترین سوودیان لێ وەربگرێت، ئاکەپە لە دەسەڵاتدا دەهێڵێتەوە. کاتێک بە تێکۆشانی ئێمە ئەم شێوازە هێرشکردنەی کە لە ساڵی ٢٠٠٢دا لەلایەن ئاکەپە دەستیپێکرد، شکستی پێهێنا، ناچاربوون لە هەڵبژاردنی ٢٠٢٣دا ستراتیژێکی نوێ جێبەجێ بکەن.
لەو ستراتیژەی لە ساڵی ٢٠٠٢ لەگەڵ ئاکەپە بەڕێوەچوو، هیچ ئەنجامێکی نەگرت، سیاسەتێکی نوێ هاتە جێگەی، چ سیاسەتێکە؟
ئەم ستراتیژە ئەو شتە لەخۆ دەگرێت کە گەلی کوردی موسڵمان دەکرێتە ئامانجی ئەو کەسانەی بانگەشەی کوردبوون و موسڵمانبوون دەکەن. ئاکەپە تا ئێستا پڕوپاگەندەی بۆ ئەمە دەکرد و ئەمجارە بە بەرلەشکرە کوردەکانی وەک هوداپاری دەڵێن کە پارتی سیاسی حزبوڵایە. ئەمەش جەوهەری ئەم ستراتیژەیە. بەشێکی زۆری گەلی کورد لەوە تێگەیشتووە کە ئاکەپە فاشیستە، ئەوانن زۆرترین هێرش لەڕووی قڕکردنی کوردەوە ئەنجام دەدەن و گەورەترین دوژمنایەتییان بەرامبەر ڕێبەر ئاپۆ هەیە. بۆیە لەبەر ئەوەی قسەی ئەم فاشیستە ئایینپەرستانەی ئایین دەقۆزنەوە ناتوانێت کاریگەری لەسەر کورد هەبێت، ئەم توێژە خیانەتکار و لادەرانەیان هێنایە پێشەوە. ئەمە پلانێکە کە ئەو خەڵکەی بەناوی دەوڵەتەوە قسەیان کرد گوتویانە "دە ساڵ دواتر ئەنجامەکانی دەبینن''، لەم پیلانەدا کۆماری تورک دەخوازێت کورد بکاتە قوربانی خۆی، دەیەوێت کورد لە دەرەوەی گۆڕانکارییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوین بمێنێتەوە، تا جارێکی تر گەلی کورد بێ ناسنامە و بێ ستاتۆ و بێ وڵات جێیان بهێڵن، ئەو کوردانە بهێڵینەوە وا لەنێو سنووری ئایینپەرستیدا کۆنترا گەریلایی دەکەن. ڕۆڵەکانی گەلی کورد کاتێک لە شەڕی داعشدا بەهاکانی مرۆڤایەتییان پاراست، گەلی موسڵمانیان لە قێزەونترین و قڕکەرترین هێرشەکانی ئیسلامی دەسەڵاتدار پاراست، دەیانویست ئەو هاوسۆزییە کە بۆ گەلی کورد بنیات نرابوو لە جیهاندا، پێچەوانە بکەنەوە. مەبەست لەم ستراتیژە ئەوە بوو کە جارێکی تر کورد بخاتە ناو ئەم زیهنیەتە قێزەونە و لە کێشە ناوخۆییەکانیدا بێ سیاسەت بیانهێڵێتەوە.
کۆماری تورک بە فریودان و ئایینپەرستی هەوڵدەدات کوردان بکشێنێتە نێو پاشڤەڕۆیی. هەمان هێرش دژی گەلی عەرەب دەکات. نموونەی چەتەکانی سوریا کە دەخوازن هێرشی ئەسیمیلە بکەنە سەر مناڵانی عەرەب. لای کوردەکانیش، جەردەوان و پەدەکە و هوداپار ئەم ئەرکەیان هەڵگرتووە.
کاتێک لەم ڕوانگەیەوە سەیری پاشهاتەکانی هەڵبژاردنەکانی ڕابردوو دەکەین، زۆر ڕوونە کە کۆماری تورک دژی گۆڕانکاری و گۆڕینی گەلی کورد و عەرەب و دامەزراندنی سیستەمی نەتەوەی دیموکراتیکە. هەوڵ دەدات بە تایبەتی لە ڕێگەی سوریاوە ئەم کارە بکات. خاکی سوریا داگیر دەکات. هەوڵ دەدات ناکۆکی و شەڕ لە نێوان کورد و عەرەب لە سوریا دروست بکات. ئەوە نیشان دەدات کە کورد داگیرکاری و فاشیزم و ئیسلامی دەسەڵاتدار بەڕێوەدەبات. دەیەوێت ململانێ لە نێوان گەلان دروست بکات، بیاندات بە گژی یەکدا بۆ گەیشتن بە ئامانجەکەی. لانیکەم سێ سەد ساڵە حوکمڕانی تورک گەلی کورد و عەرەبیان لە پێشکەوتنەکانی ئەو سەردەمە دوور خستووەتەوە و دەیانەوێت خۆیان لە پێگەیەکی باڵاتردا دابنێن. عوسمانییەکان پێشکەوتنە زانستییەکانیان بە "داهێنانی کافرەکان" ناوبرد و گەلەکەمانیان لە پێشکەوتنەکانی ئەو سەردەمە دابڕی. ئەمڕۆش ئاکەپە و مەهەپە دوژمنایەتی دیموکراسی دەکەن و دەیانەوێت گەلەکەمان لەو پێشکەوتنە سەردەمییانە بێبەش بکەن.
ئاخۆ ئامانجی هاوپەیمانی ئاکەپە و مەهەپە لە هەڵبژاردنی ١٤-٢٨ ی ئایار ڕاکێشانی هوداپار بوو، تاوەکو ئەم بەرەی کۆنترایە دیسان بەکاربهێنێتەوە. ئەم بەکارهێنانە چ مەترسییەکی هەیە؟ بەم ئامانجە، لە واقیعدا چی دەکرێت، هێرشەکان چۆنن؟
دەوڵەتی تورک بە تاکتیکی دژەگەریلای پێشووتری، حیزبوڵا وەک پارتێکی سیاسی لە باکوری کوردستان پیشان دەدات و دەیەوێت ئەم کارە بکات. ئەوان ئەم کەسانەیان فێر دەکرد چۆن ئەشکەنجەدان پەیڕەوبکەن چۆن بە چەقۆ مرۆڤ بکوژن. پاشان لە بنکە سەربازییەکان و قەرەقۆلەکان دەپارێزران. ئێستاش لەسەر چۆنیەتی فریودانی کورد بە ئایین و چۆنیەتی دوورخستنەوەی کورد لە تێکۆشانی نەتەوەیی لەڕێگەی ئیسلامەوە ڕاهێنانیان پێدەکرێت. ئێستا بە ئاشکرا لە قوتابخانە و مزگەوت و شارەوانییە دەستبەسەرداگیراوەکاندا جێیان دەکرێتەوە. بەڕێوەبردنی بەشێکی گرنگی مزگەوتەکانی پێبەخشیون. دەوڵەت بە تایبەتی گەنجان دەکاتە ئامانج و لە ڕێگەی هێرۆین و لەشفرۆشی و دزییەوە لە جەوهەری خۆیان دووریان دەخاتەوە. لە هەمان کاتدا قەیرانی ئابووری لە تورکیا هەژارییەکی گەورەی دروست کردووە. دەوڵەت هەوڵ دەدات جارێکی تر حزبوڵا و جڤاک پێکەوە کۆبکاتەوە و بانگەشەی ئەوە دەکات کە لە ڕێگەی حزبوڵاوە قەرەبووی ئەو شێواندنانە دەکاتەوە. واتە لە جڤاکدا نیشانی دەدەن کە حزبوڵا بزووتنەوەیەکی موسڵمانە، هاوکارە، ڕێگری لە خراپبوونی جڤاک دەکات. بە تایبەتی لەڕێگەی قوتابخانە و مزگەوت و شارەوانی و خولی قورئانی ئەم کارە دەکەن.
هاوکات ئەم هێزە لە کوردستان هێرش دەکاتە سەر تێکۆشانی ژنان و ئەو گەشەسەندنە جڤاکییەی بەهۆی تێکۆشانی ژنان پێکهاتووە. چونکە ئەم هاوپەیمانییە پاشڤەڕۆیە، لە سەرووی هەموو شتێکەوە، هاوپەیمانی دوژمنایەتییە بەرامبەر بە ژنان. ئاکەپە – مەهەپە لەپێناو هێرشی مەترسیدارتر دژی ژنانی کورد کەڵک لە هوداپار وەردەگرن. کۆماری تورک ئەم بازرگانە ئایینیی و کۆنترایانە دەخاتە گۆڕەپانەوە و هەوڵ دەدات ڕێگری لە گەشەسەندنی تێکۆشانی ئازادیی ژنان بکات. لە چەند مانگی ڕابردوودا، خۆکوشتنی ژنان و ژمارەی ئەو ژنانەی کە لەلایەن پیاوانەوە کوژراون لە شارەکانی کوردستان زیادی کردووە. ئەمە ناتوانرێت لە پێشهاتە سیاسییەکان جیابکرێتەوە.
ئایا دەوڵەتی تورک تەنها هێرش دەکاتە سەر باکوری کوردستان؟
بەم شێوەیە دەوڵەتی تورک هەم قڕکردنی کورد ئەنجام دەدات و هەم دەیەوێت لە سەدەی بیست و یەکدا کورد لە پێشکەوتنەکان دووربخاتەوە. دەبێت ئەمە بە باشی ببینین. ئەم هێرشە تەنها لە باکوری کوردستان ئەنجام نادرێت. لە ڕۆژئاوا و باشور زۆر کەسی ئایینپەرستی جددی هەن. بۆ نموونە لە باشوردا بزووتنەوەیەکی زۆر جددی لە ژێر ناوی گرووپە سەلەفییەکاندا هەیە. لە باشوری کوردستان لە ژێر ناوی حیزبی سیاسی، کۆمەڵە، ڕێکخراوی خێرخوازی، خۆیان ڕێکخستووە. بەڵام لە واقیعدا گرووپگەلێک هەن کە هاوتەریب لەگەڵ ئەم هێرشە ئایینییە لە تورکیا کار دەکەن، کە ئێمە هەوڵی باسکردنی دەدەین. مەبەستم ئەوەیە کە ئەوان بۆ میت کار دەکەن. حیزبوڵا لە ماوەی ٢-٣ ساڵی ڕابردوودا لە باشوری کوردستان جێگیر بووە. لەگەڵ بنەماڵەی بارزانی هاوپەیمانییان کرد و دەرفەتی ئابووریی زۆریان بۆ ڕەخسێندرا. لە باشوردا کاروباریان هەیە. دەرفەتی بەدەستهێنانی پارەیان پێ دەدرێت. ئەمانە خەڵکی باشوور دەچەوسێننەوە، دەست بەسەر بەهاکانی گەلەکەماندا دەگرن و بەکاریان دەهێنن بۆ کوشتنی کورد لە باکور.
ئامانجیان چییە لە بەئامانجگرتنی باشور؟
هۆکارەکانی زۆرن. یەکەم، دەیانەوێت گەلی باشور بەرامبەر شەڕی هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا بێ هەڵوێست و کاردانەوە بن. بەم شێوەیە دەیانەوێت نەهێڵن خەڵک هەڵوێستیان هەبێت بەرامبەر بە هاوکاریی پەدەکە. دووەم، لەدوای شەڕی داعشەوە، بەبەراورد لەگەڵ ڕابردوو، خەڵکی باشوور زیاتر خۆشەویستیان بۆ گەریلا هەیە و هاوسۆزی و متمانەی خۆیان نیشانداوە. ئەم هاوسۆزیە دەبێتە هۆی ئەوەی گەنجان زیاتر بەشداری بکەن. تا ڕێگربن لە چوونیان بۆ ڕیزی گەریلا. سێیەم، بە تایبەتی لە ساڵی ١٩٩١ەوە، حکومەتێکی هەرێمی سیکۆلار لە باشوردا هەیە. ئەوان دەیانەوێت ئەم وێنەیە لەناو ببەن. ئەوان دەیانەوێت ڕێگری لەو هاوسۆزییە بکەن کە لە سەرکەوتن لە دژی شەڕی داعش بنیات نراوە. مرۆڤ دەتوانێت ئەمە بە هۆکاری چوارەم بناسێنێت.
دەوڵەتی تورکیا بە پشتیوانی پەدەکە هەوڵی لەناوبردنی دەستکەوتەکانی کورد دەدات.
لە هەمان کاتدا دەوڵەتی تورک بە دەستی ڕێبەرانی ئایینپەرست پەدەکە دەترسێنێت و دەیانبەستێتەوە بە خۆیەوە و سووکتریش بەکاریان دەهێنێت. پەدەکە لە هێرشی قڕکردنی دەوڵەتی تورک دەکات. بەمەش خزمەتێکی مەزن بە دەوڵەتی تورک دەکات. هەروەها پەدەکە ئارگۆمێنتەکان دەداتە دەوڵەتی تورک تا لە سیاسەتی عێراقدا بەکاری بهێنێت.
ئێوە دەڵێن، حزبوڵای ساڵانی نەوەدەکان، هەر هوداپاری ئەمڕۆیە، نەوەک هەر لە باکور بەڵکو لە باشوریش کارێکی زۆر دەکات. دەیانەوێت لەگەڵ کەس و گرووپە ئایینپەرستەکان پەیوەندی بگرن. ئەرکەکەی هوداپار چۆنچۆنییە؟
دەوڵەتی تورک نایەوێت کورد خاوەنی ستاتۆ و جێگە و وڵاتێک بێت لەو ڕۆژهەڵاتی ناوینەی کە جارێکی دیکە شێوەی خۆی دەگرێتەوە. یەکێک لەو هۆکارە سەرەکییانەی وای کرد ئاکەپە و مەهەپە بۆ جارێکی دیکە لە هەڵبژاردنی ڕابردوودا بێنەوە دەسەڵات، ئەوەیە کە هێرشەکانی قڕکردنی سیاسی کە ئاکەپە-مەهەپە لە ساڵی ٢٠١٥ بەدواوە دەستی پێکردبوو، قبوڵکراون. قڕکردنێک لەم ئاستەدا بە زیهنیەت و سیاسەتێکی ئایینپەرست و نەتەوەپەرست دەتوانرێ بەردەوام بێت. کاتێک هێرشی قڕکردنی کورد بەدەستی ئاکەپە – مەهەپە بە سیاسەتی ئایینپەرست و نەتەوەپەرستی بەردەوامی هەیە، گۆشەگیر و شەرمەزار کرا، ئەمجارە دەوڵەت بڕیاریدا جینۆسایدی کورد بە کوردی ئایینپەرست ئەنجام بدات. ئەو کارەی پەدەکە لای باشور و ڕای گشتی جیهان ئەنجامی دەدات، ئێستا دەیانەوێت لە باکور لەڕێگەی هوداپار ئەنجامی بدەن. دەبێت بەم شێوەیە لە حیزبوڵا و هەندێک بازنەی دەوری تەریقەتی ئاکەپە و هاوپەیمانییەکەی لەگەڵ پەدەکە تێبگەین. هاوپەیمانی پەدەکە و حزبوڵا بەم ئامانجە پێکهات.