لە باسل چالاکیی ئێشکگری بۆ پشتیوانی لە زیندانیانی نەخۆش دەستیپێکرد
لە شاری باسل بۆ ئیدانەکردن و ریسواکردنی ئەشکەنجەی سەر زیندانیان لە زیندانەکانی تورکیا و پشتگیریکردن لە زیندانییە نەخۆشەکان، چالاکیی ئێشکگری دەستیپێکرد.
لە شاری باسل بۆ ئیدانەکردن و ریسواکردنی ئەشکەنجەی سەر زیندانیان لە زیندانەکانی تورکیا و پشتگیریکردن لە زیندانییە نەخۆشەکان، چالاکیی ئێشکگری دەستیپێکرد.
لە شاری باسلی سویسرا بۆ سەرنجڕاکێشانە سەر گوشار و زوڵمی دەوڵەتی تورک بۆ سەر زیندانیانی سیاسی لە زیندانەکانی تورکیادا، چالاکیی ئێشکگری بۆ پشتیوانیکردن لە زیندانیانی سیاسی دەستیپێکرد.
چالاکییەکە بە پێشەنگایەتیی یەکێتیی هێزە دیموکراتیکەکان لە ئەوروپا (ADGB) بە دروشمی "ئێمە ژیان دەپارێزین" لە کلاراپلاتز بەڕێوەدەچێت. چالاکییەکە هەموو ڕۆژێک لەنێوان کاتژمێر ١٨:٠٠ بۆ ١٩:٠٠ بەڕێوەدەچێت و تاوەکو رۆژی ٧ی کانونی دوەم بەردەوام دەبێت. لە چالاکییەکەدا دوێنێدا ژمارەیەکی زۆر لە پێکهاتەکانی یەکێتیی هێزە دیموکراتیکەکان لە ئەوروپا (ADGB) بەشدارییان لە چالاکییەکەدا کرد.
"ئێمە زوڵم و ئەشکەنجەی دەوڵەت ریسوا دەکەین"
راگەیاندراوێک بە ناوی یەکێتیی هێزە دیموکراتیکەکان لە ئەوروپا (ADGB) خوێندرایەوە و تیایدا هاتبوو: لە زیندانەکانی تورکیا کۆتایی بە زوڵم و چەوساندنەوە نایەت و راشیگەیاندووە: لەم دواییانەدا لە زیندانەکانی تورکیادا کۆتایی بە زانیاری لەسەر کوشتن و گیان لە دەستدان، ئەشکەنجەدان و دەستدرێژیکردن نایەت. سەپاندنی سزا بەسەر زیندانییە نەخۆشەکان دا بۆ خۆی ئەشکەنجەیە. ئێمە لە هەموو شوێنێک زوڵم و ئەشکەنجەی دەوڵەت بۆ سەر زیندانیانی سیاسی ئیدانە و ریسوا دەکەین".
"دەبێت زیندانییە نەخۆشەکان ئازاد بکرێن"
لە ڕاگەیەندراوەکەدا سەرنج خراوەتە سەر راپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی (ئیهەدە / ÎHD) سەبارەت بە زیندانییە نەخۆشەکان و تیایدا هاتووە: "لە مانگی ڕابردوودا ٧ زیندانی کوژراون. ئەو گیان لەدەستدانە گوماناویانە لەلایەن دەوڵەتەوە بە ناوی 'نەخۆش' و 'خۆکوشتن' بڵاودەکرێتەوە. دەوڵەت بۆ خۆی بکوژی شۆڕشگێڕانی وەک غەریبە گەزەر، وەدات ئەرکمەن و خەلیل گونەشە. دیسانەوە و سەرباری ئەوانەش هیچ ڕێوشوێنێک بۆ زیندانییە نەخۆشەکان ناگیردێتە بەر تاوەکو زیندانییە نەخۆشەکان گیان لە دەست نەدەن. ئایسەل توغلۆک پەرلەمانتاری پێشووی هەدەپە و سەدان شۆڕشگێڕ و وڵاتپارێزی لە دژی نەخۆشییە قورس و مەترسیدارەکان لە زیندانەکاندا خۆڕاگری و بەرەنگاری دەکەن. پێویستە زیندانییە نەخۆشەکان دەستبەجێ ئازاد بکرێن. ئێمە تێکۆشان بۆ پشتیوانیکردن لە زیندانییە نەخۆشەکان زیاتر دەکەین".
چالاکییەکە بە وتنەوەى چەندین دروشم بۆ پشتیوانیکردن لە زیندانیانی سیاسیی کۆتایی پێھات.
ژ.ت