لە باسیل ڕێپێوانی ٨ی ئازار و لە رۆچیفۆرت ئاهەنگی نەورۆز سازکران
لە شاری باسیلی سویسرا بە بۆنەی ٨ی ئازار رۆژی جیهانی ژنان لەدژی شەڕ و داگیرکەری ڕێپێوانێک ئەنجامدرا. لە شاری رۆچیفۆرتی فەڕەنساش نەورۆز پیرۆزکرا.
لە شاری باسیلی سویسرا بە بۆنەی ٨ی ئازار رۆژی جیهانی ژنان لەدژی شەڕ و داگیرکەری ڕێپێوانێک ئەنجامدرا. لە شاری رۆچیفۆرتی فەڕەنساش نەورۆز پیرۆزکرا.
چالاکی ٨ی ئازار رۆژی جیهانی ژنان لە سویسرا لە ١ی ئازارەوە دەستیپێکردبوو و لە شاری باسیل بە ڕێپێوانێک کۆتایی هات.
چالاکی بە پێشەنگایەتی پلاتفۆرمی ٨ی ئازار ئەنجامدرا کە دەزگاکانی ژنانی کوردستان، تورکیا، سویسرا و دەزگاکانی ژنانی کۆچبەر بەشداریان تێیدا کرد. بە سەدان ژن لەم چوارچێوەیەدا کۆبونەوە.
بە ناوی پلاتفۆرمەکە راگەیەنراوێک خوێندرایەوە و باسی ئەوەکرا کە لەنێو دۆخی کۆڤید١٩ دا لە ماوەی ٢ ساڵی رابردوودا لە زۆر مافی خۆیان بێبەش بوون و هەموو بەرپرسیاریەکان لەسەر شانی ژنان ماوەتەوە.
ڕێکخستنەکانی ژنان لەدژی شەڕی رووسیا و ئوکراینا رایانگەیاند کە ئەوان وەک ژن هەموو کاتێک لایەنگری ئاشتین.
بە ناوی ئەنجومەنی رۆناهی باسیل ئوزەن ئایتاش قسەی کرد و ئاماژەی بە هێڵی دیموکراسی، ژینگەیی و ئازادیپارێزی ژناندا کە ژنان لەسەر ئەم هێڵە تێدەکۆشن.
ئەندامانی ئەنجومەنی ژنانی رۆناهی لە چالاکیەکەدا بۆ دەرخستنی پەکەکە لە لیستی تیرۆر بە سەدان واژۆیان کۆکردەوە.
پۆلیسی باسیل بە بیانوی ئەوەی ڕێپێوانەکە بێ مۆڵەتە، ڕێگریان کرد و لەدژی ژنان گازی فرمێسکڕێژیان بەکارهێنا. بەلام ژنان بەردەوامیان بە ڕێپێوانەکەیان دا.
لە رۆچیفۆرت ئاهەنگی نەورۆز سازکرا
لە شاری رۆچیفۆرتی فەڕەنسا بە بەشداری سەدانی کەس ئاهەنگی نەورۆز سازکرا. لە ئاهەنگەکەدا ئاراس ئاگر، مەتین زیلان، سەیدا پەرینچەک و چەتین زیلان بەشداریان کرد.
ف.ق