لە بۆڵن بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد ڕێپێوان کرا

بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە شاری بۆڵنی فەرەنسا ڕێپێوان کرا.

لە ئەوروپا چالاکییەکان بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەردەوامە. کوردستانی و دۆستەکانیان لە گۆڕەپانی بۆڵنی ١٨ ی جونی ١٩٤٠ کۆبوونەوە، گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان شەرمەزار کرد و داوای ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان کرد.  

کوردستانیانی شاری ئاڤینگۆن بە هەمانشێوەی بەشداری ڕێپێوانەکە بوون. ڕێپێوانکەران ئاڵای ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و پەکەکەیان بەرزکردەوە و تاوەکو شارەوانی بۆڵن ڕێپێوانیان کرد و بەردەوام درووشمی "بێ سەرۆک ژیان نابێ"یان دەگوتەوە.

ڕێپێوانکەران لەبەردەم بینای شارەوانی ڕاگەیاندراویان خوێندەوە. تیشکیان خستەسەر گۆشەگیری توندی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و داوای ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان کرد.

ڕاگەیاندراوەکە بە درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "بێ سەرۆک ژیان نابێ" کۆتایی هات.