لە بەندیخانەی شڕناخ دەستگیرا بەسەرکتێبی گیراواندا
لە بەندیخانەی شرناخ هەڵیانکووتایە سەر ژووری گیراوانی سیاسی و دەستگیرا بەسەر کتێبە کوردییەکاندا.
لە بەندیخانەی شرناخ هەڵیانکووتایە سەر ژووری گیراوانی سیاسی و دەستگیرا بەسەر کتێبە کوردییەکاندا.
لە بەندیخانەکانی تورکیا هەتاکوو دەروات گووشار و هێرش لە دژی گیراوان زۆرتر دەبێت . بەندکراوێک بە ناوی نەزیر کاتار کە لە بەندیخانەی شڕنەخە ، لە پێوەندییەکی تەلوفوونی لەگەل بنەماڵەکەیدا زانیاری داوەتە هاوژینەکەی. کاتارلە پێوەندیەکیدا وتوویە کە هێزە ئەمنییەکانی بەندیخانە هەڵیانکووتایەسەر ژوورەکاندا و دەستیان گرتووە بە سەر کتێبە کوردیەکاندا.
' دەستگیرا بە سەرکتێبە کوردیەکاندا'
جیهان کاتار دەربارەی ناوەڕۆکی پێوەندییەکەی وتی: لە پێوەندی ئەم دواییانەی خۆیدا نەزیر وتی: " هێزە ئەمنیەکان هەڵیانکووتاوەتە سەر ژوورەکان و بە منیان وت، بە ئەمری بەڕێوەبەری بەندیخانە هەموو کتێبە کوردییەکان دەنێرینەوە بۆ بنەماڵەکەت."
' خوێندنی کتێب چی زیانێکتان پێ دەگەێنیت؟'
کاتار ئەوەی هێنایەسەر زمان کە ئەوان داوایان ئەوەیە کە هێرشەکان لە سەر گیراوان کۆتایی بهێنن و وتی: " ساڵانێکە هێرش دەکرێتە سەر گیراوان. ستەمیان لێدەکرێت. بە هۆی ئەوەی کە کوردن و زمانی ئەوان کوردیە ئەشکەنجە دەکرێن. دەخوازن بەم کردەوەیە گیراوان تووڕە بکەن. کتێبی کوردی چە زیانیکی هەیە بۆیان؟ تاوان نییە. بۆچی لە کتێب دەترسن. دەبێت ئەم گووشارانە کۆتایی بێت.
ک-ش