لە بەرانبەر هێرشی داگیرکاری لە هامبۆرگ رێپێوانێک ئەنجامدرا
لە هامبۆرگ لەدژی هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی تورک رێپێوانێک ئەنجامدرا. لە رێپێوانەکەدا خاوەنداری لە بەرخۆدانی گەریلا و هەدەپە کرا.
لە هامبۆرگ لەدژی هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی تورک رێپێوانێک ئەنجامدرا. لە رێپێوانەکەدا خاوەنداری لە بەرخۆدانی گەریلا و هەدەپە کرا.
لە شاری هامبۆرگی ئەڵمانیا لە بەرانبەر هێرشی داگیرکەری سەر هەرێمەکانی پاراستنی میدیا و خاوەنداریکردن لە هەدەپە رێپێوانێک ئەنجامدرا.
رێپێوانەکە لە دوولاوە ئەنجامدرا. گروپی یەکەمین بۆ بەردەم کۆنسۆڵخانەی تورک رێپێوانیان ئەنجامدا و گروپی دووەمین لە گانسیمارک رێپیوانیان ئەنجامدا. دواتر یەکیان گرت و بۆ سترنچانزی رێپێوانیان ئەنجامدا.
لە رێپێوانەکەدا هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی تورک شەرمەزارکرا و خاوەنداری لە بەرخۆدانی گەریلاکرا.
لە چالاکیەکەدا تیرۆری دەوڵەت لەسەر هەدەپە شەرمەزارکرا و ئاڵاکانی هەدەپە بەرزکرانەوە.
رێپێوانەکە بە سلۆگانی 'کوردستان بۆ فاشیستەکان دەبێتە گۆڕستان' بەردەوام بوو و دواتر بە میتینگێک لە سترنچانزی بە گۆرانی و هەڵپەڕکێ کۆتایی هات.
ف.ق