لە بەردەم باڵەخانەی یەکێتی ئەوروپا چالاکی 'ستۆپ ئەردۆغان' ئەنجامدرا

لە بروکسلی پایتەختی بەلجیکا، لە بەردەم پەرلەمانی ئەوروپا چالاکی 'ستۆپ ئەردۆغان' ئەنجامدرا.

چالاکیەکە لە بەردەم پەرلەمانی ئەوروپا لە بروکسل، لە چوارچێوەی کەمپینی 'ستۆپ ئەردۆغان' ئەنجامدرا کە رێکخستنەکانی ئەرمەنی، ئاشوری، کورد و ئیسلامی و ژمارەیەک رێکخستنی دیکە بەشداریان کرد.

ژمارەیەکی زۆر رێکخستن و پەرلەمانتار بەشداریان لە چالاکیەکەدا کرد و ئاماژەیان بە کۆمەڵکوژیەکانی سەرۆکۆماری تورک، ئەردۆغان لە کوردستان و ئەرمەنستان و لیبیا کرد.

لە چالاکیەکەدا، لە چوارچێوەی کەمپەینی تەژەکە – ئە بە ناوی '١٠٠ هۆکاری بۆ دادگاییکردنی دیکتاتۆر' ستاندێکی ئیمزاکۆکردنەوە دانرا.

ژمارەیەکی زۆر لە نوێنەری دەزگاکان بەشداریان لە کەمپەینی ئیمزادا کرد.

لە قسەکردنەکاندا باسی ئەوەکرا کە بە زوترین دەم پێویستە ئەردۆغان دادگایی بکرێت.

ف.ق