لە بەردەم باڵیۆزخانەى تورکیا لە ئۆسلۆ چالاکی بۆ شەنگال ئەنجامدرا

گروپێک لە کوردستانیان لە شاری ئۆسلۆی پایتەختی نەرویج لە بەردەم باڵیۆزخانەى تورکیا کۆبوونەوە و رێککەوتنی نێوان بەغدا و هەولێریان لەسەر شەنگال ئیدانە کرد.

کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکە لەسەر داوای کۆمەڵگەى دیموکراتیکی کورد لە ئۆسلۆ و کۆمیتەى بزووتنەوەى ئازادیی نەورویج رێکخرابوو و ژمارەیەکی زۆریش لە کوردستانیان بەشدارییان لە چالاکییەکەدا کردبوو.

لیدا ویرتس بە ناوی کۆمیتەى ئامادەکاری چالاکییەکەوە وتەیەکی پێشەشکرد و رایگەیاند، چەندین فەرمان لە دژی کۆمەڵگەى ئیزدی ئەنجامدراوە، بەڵام ئێزدییەکان هەرگیز سەریان دانەنەواندووە.

لیدا ویرتس هێرشەکانی ئەمدواییەی دژ بە کۆمەڵگەى ئیزدی و رێککەوتنەکەى نێوان پارتی و کازمی لەسەر شەنگال ئیدانە کرد.

لە چالاکییەکەدا بە بەردەوامی دروشمی "تیرۆریست ئەردۆغان" و "فاشیست دەوڵەتى تورک" دەوترانەوە.

ژ.ت