لە بەردەم نەتەوەیەکگرتووەکاندا چالاکی بۆ ڕێبەری گەلی کورد بەردەوام دەکات
لە بەردەم بینای نەتەوەیەکگرتووەکاندا چالاکی کوردستانیان لە دژی گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەردەوامە.
لە بەردەم بینای نەتەوەیەکگرتووەکاندا چالاکی کوردستانیان لە دژی گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەردەوامە.
گەلی کورد لە ڕۆژی ٢٧ی کانوونەوە لە چوارچێوەی هەڵمەتی ' کۆتایی بە گۆشەگیری، داگیرکاری و فاشیزم بێنن، کات کاتی ئازادیە' لە بەردەم ئۆفیسی نەتەوەیەکگرتووەکان لە شاری ژنێڤ-ی سویسرا چالاکی ئێشکگری دەکەن.
چالاکی ئەم هەفتەیە لەلایەن کوردانی شاری وێنتەرتور بەڕێوە چوو.
بە هۆی ئەوەی کە نەتەوەیەکگرتووەکان لەهەمبەر ئازادی جەستەیی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بێدەنگە، بە چالاکییەک ئەم بێدەنگیە ئیدانەکرا.
لە چالاکییەکەدا جەژنی جوارشمەی سور لە ئێزدییەکان پیرۆزکرا.
لە چالاکییەکەدا مەتین مینتاش لەسەر ناوی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کورد -ی سویسرا قسەیکرد و ئەوەی خستەڕوو کە بۆ ئەوەی کە ئازادی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان مسۆگەر ببێت، لەهەر چوارپارچەی کوردستان، لە زیندانەکان و لە دیاسپۆرا بەرخۆدان بەردەوام دەکات. مەتین وتی ، " بۆ ئەوەی کە نیگەرانییەکان لەسەر باری تەندرووستی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان نەمینێت، دەبێت رێکخراوە نێونەتەوەییەکان ئەرکی خۆیان پێکبهێنن. هاوکات دەبێت ئەشکەنجە و گۆشەگیری نەمینێت و ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئازاد بکرێت."
دوای ئاخافتنەکان چالاکی دانیشتن بەردەوام بوو.
ک-ش