لە بۆردیوکس هێرشە داگیرکەرییەکان ئیدانە کران

هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتى تورک بۆ سەر باشووری کوردستان لە بۆردیوکس ئیدانە کران.

لە شاری بۆردیوکسی فەرەنسا بە رێکخستنی چالاکییەک هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتى تورک بۆ سەر باشووری کوردستان ئیدانە کرا.

لە چالاکییەکەدا راگەیاندراو بە زمانی فەرەنسی خوێندرایەوە و بەسەر هاووڵاتییانی سنووری چالاکییەکەشدا دابەشکرا.

ئەندامانی ئێن پی ئەی (پارتی ئانتی کاپیتالیستی نوێ) لە چالاکییەکەدا هێرشەکانی دەوڵەتى تورک بۆ سەر باشووری کوردستانیان ئیدانە کرد و داوایانکرد هێرشەکان کۆتاییان پێبهێنرێت.

چالاکییەکە بە وتنەوەى دروشمەکانی "ئازادی بۆ ئۆجالان" و "ئێمە سڵاو لە بەرخودانی زاپ، مەتینا و ئاڤاشین دەکەین" کۆتایی پێهات.

ژ.ت