لە بەرلین چالاکی بۆ شەنگال ئەنجامدرا
لەدژی هەڕەشەکانی سەر شەنگال، لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا چالاکی شەرمەزارکردن ئەنجامدرا.
لەدژی هەڕەشەکانی سەر شەنگال، لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا چالاکی شەرمەزارکردن ئەنجامدرا.
لە چالاکیەکەدا دوای خوێندنی راگەیەنراوەکەی کەنەکە لەبارەی مژارەکە، سیاسەتمەداری ئەڵمانی دکتور، نیک برانوس قسەی کرد.
دکتور برانوس رایگەیاند، هەڕەشەکانی سەر شەنگال هەوڵێکە بۆ داگیرکاری و وتی، "شەنگال و ئێزدیان بە تەنها نین."
دکتور برانوس ئاماژەی بە رۆڵی پەدەکە و تورکیا لە هێرشەکاندا و ئاماژەی بەوەکرد کە یەکینەکانی بەرخۆدانی شەنگال رەوان، ئەنجومەنی گەلی ئێزدی شەنگالیش بە تایبەتمەندی خۆسەری خۆی رەوایە.
سلێمان حاجۆ بە ناوی نوێنەرایەتی پەیەدە قسەی کرد و رایگەیاند، پێویستە پەدەکە بەر لە هەموو شتێک، وشەی کوردستان لە سەر خۆی هەڵبگرێت.
حاجۆ ئاماژەی بە ڕۆڵی پەدەکە لە پلانی داگیرکردنی شەنگالدا و وتی، "ئەوانەی دوێنێ لە شەنگال هەڵهاتن، ئەمڕۆ بە چ روویەک دەڵێن، شەنگال کۆنتڕۆڵ دەکەین؟". حاجۆ ئەوەی خستەڕوو، پلانی داگیرکەری بە تەنها لەسەر شەنگال نییە و وتی، "لە رێگای ئەم پلانە دەیانەوێت لە توز خورماتو تا سنوری رۆژئاوای کوردستان داگیر بکەن. ئەوانەی کە لە گارە تێکشکان، دەیانەوێت لە شەنگال تۆڵە بکەنەوە."
لە چالاکیەکەدا دروشمی 'بژی سەرۆک ئاپۆ، بژی بەرخۆدانی گارە، بژی بەرخۆدانی گەریلا، بژی بەرخۆدانی شەنگال، پێکەوە راپەرین' وترانەوە.
ف.ق