لە بەرلین چالاکی بۆ ژینا ئەمینی بەڕێوەچوو

لە بەرلین سڵاو لە گەلانی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرا، کە زیاتر لە مانگێکە لە گۆڕەپانەکاندا و بێدەنگی کۆمەڵگای نێونەتەوەیی لە دژی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی دەوڵەتی تورک، ئیدانە کرا.

لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا هەزاران کەس کۆبوونەوە و سڵاویان لە ڕاپەڕینی گەلانی ئێران کرد، کە ماوەی ٣٥ ڕۆژە بەردەوامن لە ناڕەزایەتی و خۆپیشاندان و لەسەر شەقام و گۆڕەپانەکاندان.

چالاکییەکە لە کاتژمێر ١٥:٠٠ لەسەر ڕێگای گرۆبی ستێرن دەستیپێکرد و بە دروشمەکانی "ژن، ژیان، ئازادی"، "ئازادی بۆ ئێران" و "ژینا ئەمینی" بەردەوام بوو.

نوێنەرانی ئەنجوومەنی ژنانی دەستان سەر بە فەد کورد و ئەنجومەنی ناڤ بەرلین، کە بە ڕەنگ و دەنگی خۆیان بەشدارییان لە چالاکییەکەدا کرد، وێنەی ١٧ گەریلایان لەسەر پۆستەرێکی گەورە بەرزکردەوە، کە بە چەکی کیمیایی قەدەغەکراو شەهید بوون.

جەماوەر کاردانەوەیان بەرامبەر کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی هەبوو، دەوڵەتانی ئەندام لە ناتۆ و رێکخرای دژی چەکی کیمیایی (ئۆ پی سی دەبلیو)، بەرامبەر بە دەوڵەتی تورک هیچ ناڵێن، کە هەزاران جار تاوانی جەنگی ئەنجامداوە.

جەماوەر و چالاکوانان ڕایانگەیاند، لە مەیدانەکاندا بەردەوام دەبن لە چالاکییەکانیان.

ژ.ت