لە بەرلین چالاکی ئێشکگری: ئێمە دەبینە دەنگی گیراوان

لە شاری بەرلینی ئەڵمانیا لە دژی گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان چالاکی ئێشکگری ٩ڕۆژە بەردەوام دەکات. لە چالاکییەکەدا لە دژی ئەردۆغانی دیکتاتۆر داوای یەکێتی کرا.

لە دژی گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و پێشێلکاری مافی گیراوانی سیاسی لە شاری بەرلین چالاکی ئێشکگری دەستیپێکردووە. چالاکی ٩ڕۆژە بەردەوامە.

ئاتێک، چێک، مەجلسی ژنانی دەست- دانێ، کۆمەڵەی رۆژئاوای بەرلین، مەجلسی ژنانی ئێزدیی پشتیوانی چالاکییەکەیان کرد.

ئەندامی چێک و مامۆستای مزگەوتی مەزۆپۆتامیا ئاماژەی دابە مانگرتن لە خواردن لە دژی گۆشەگیری و وتی، " هەتاکوو مەزڵوومەکان لە دژی زاڵمەکان یەک نەگرن، زاڵمەکان بەردەوام گەل بچەوسێننەوە."

تاهێر کۆچەر سڵاوی نارد بۆ چالاکانی مانگرتوو لە دژی گۆشەگیری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و وتی، " لە مەزڵووم دۆغان هەتاکوو حەیدەر دوورمووش و کەماڵ پیر تێکۆشان بەردەوامە.  ئێمە ئەمڕۆ خاوەنداریەتی لە بەرخۆدانی هەڤالان مەزڵووم، فەرهاد، نەجمی و کەماڵەکان دەکەین."

هاکان تاش پارلمانتاری ئیالەتی دێە لینکەێ دەستنیشانیکرد کە دەبێت گیراوانی سیاسی بێ مەرج ئازاد بکرێن، و لەدژی دیکتاتۆری ئەردۆغان تێکۆشان فراوانتر بکەین."

ک-ش