لە بەرلین چالاکی ئیشکگری بەردەوامە

لە بەرلینی پایتەختی بەرلین، چالاکی ئیشکگری لەدژی گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد و بۆ پشتگیریکردن لە چالاکی مانگرتن لەخواردن لە زیندانەکاندا، ٧ رۆژە بەردەوامە.

لە ٧مین رۆژی چالاکیەکەدا، ئاماژە بە بەرخۆدانی زیندانیانی سیاسی لە زیندانەکانی دەوڵەتی تورک کرا.

خۆشناو ئاتا سەرۆک شارەوانی پێشووی بەدەپەی وێرانشەهیر لە چالاکیەکەدا قسەی کرد و بەبیریهێنایەوە کە ، گۆشەگیری لەسەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری ٥٠ ملیۆن کورد دانراوە.

لەسەر ناوی کۆمیتەی رۆژهەڵاتی کوردستانی کەجەدەکە – ئە زەینەب رۆژهەڵاتی پشتگیری لە بەرخۆدانی زیندانەکان کرد و وتی، "لەدژی عەقڵیەتی فاشیست تێدەکۆشین."

حسێن یڵماز سەرۆکی پێشووی شارەوانی ئاگری گۆشەگیری سەر ریبەری گەلی کوردی شەرمەزار کرد و رایگەیاند، گۆشەگیری سەر رێبەرایەتی لەسەر هەموو گەلی کوردە.

سیاسەتمەدار مەعلوم کاراگۆزیش وتی، "سیستمی گۆشەگیری کە ٢٢ سالە لەسەر رێبەر ئاپۆ لە هیچ یاسایەک دا جێگەی نابێتەوە."

کاراگۆز بەبیریهێنایەوە، هەر کاتێک لەسەر رێبەری گەلی کورد گۆشەگیری دادەنرێت، دەوڵەتی تورک لەسەر گەلی کورد سیاسەتی شەڕ دەسەپێنێت.

لە٧مین رۆژی چالاکی ئیشکگری، بە هەڵپەڕکێ کۆتایی هات.

ف.ق