لە بەرلین رێپێوانی 'یەکێتی، پێکەوەبوون، پارچەنەبوون' ئەنجامدرا

لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا بە بەشداری هەزاران کەس، رێپێوانی 'یەکێتی، پێکەوەبوون، پارچەنەبوون' ئەنجامدرا.

سەندیکاکان، رێکخراوەکانی مافەکانی مرۆڤ، رێکخراوی لێبۆردنی نێودەوڵەتی و بزوتنەوە ژینگەییەکان و بە گشتی ٣٠٠ رێکخراو بەشداریان کرد. لە رێپێوانەکەدا بۆ مافەکانی مرۆڤ، دادپەروەری کۆمەڵایەتی و قەیرانی کەشوهەوا پەیامی یەکگرتندرا.

ئەنجومەنی ناو – بەرلین و گەلی کوردیش بەشداریان لە رێپێوانەکەدا کرد.

لەسەر ناوی ناو – بەرلین راگەیەنراوێک خوێندرایەوە و لە راگەیەنراوەکەدا باسی قڕکردنی سیاسی، کەلتوری و ژینگەی دەوڵەتی فاشیستی تورک کرا.

هەروەها باسی ئەوەکرا، " پەکەکە بۆ پاراستنی کوردستان و بۆ ئەوەی دۆزی کورد لە ئاستی هەرێمی ببێتە گڵۆباڵ تێدەکۆشێت. بەرپرسە فاشیستەکانیی تورک و سوپاکەیان چەندین ساڵە کەلتور و زمانی کوردی قەدەغە دەکەن و مرۆڤ دەتوێننەوە، بە هەزاران گوندیان سوتاندووە. بە دەیان هەزار سیاسەتمەدار، رۆژنامەنووس و چالاکوان دەستگیرکراون و ئەشکەنجە دراون. بە تەنها هێزێک کە لە بەرانبەر ئەوە بەرخۆدان دەکات پەکەکەیە. زیاتر لە ٤٠ ساڵە هەموو کەلتور و زمانێک و سروشتی کوردستان دەپارێزێت."

ف.ق