لە بەرلین و هالە بۆ ئازادیی ئۆجالان نامە بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان نێردرا

کوردستانیان لە شارەکانی بەرلین و هالە بۆ ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد نامەیان بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان نارد و داوایان کرد، نەتەوە یەکگرتووەکان بە ئەرک و بەرپرسیاریی خۆی هەستێت و لە دژی گۆشەگیری بوەستێتەوە.

کوردستانیان بۆ کۆتایهێنان بە گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و مسۆگەرکردنی ئازادیی جەستەییان، لە شاری بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا و شاری هالە نامەیان بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان نارد.

کوردستانیان داوایان لە نەتەوە یەکگرتوەکان کردووە، بە ئەرک و بەرپرسیاریی خۆی هەستێت و لە دژی گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بوەستێتەوە.

 ژ.ت