لە بەرلین و هانۆڤەر یادی شەهیدانی قامیشلۆ کرایەوە

یوسف ڕەبانی (ڕێزان جاوید) ئەندامی دەستەى بەڕێوەبەریی کۆدار لە ٦ی ئابدا لە شاری قامیشلۆ لە هێرشی دەوڵەتی تورکی داگیرکەردا شەهید بوو، لە بەرلین و هانۆڤەر یادی کرایەوە.

ڕێزان جاوید (یوسف ڕەبانی)، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی کۆمەڵگەى دیموکراتیک و ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (کۆدار) لە بەرلین یادی کرایەوە.

مەراسیمی یادکردنەوەکە لەلایەن کۆمسیۆنی ڕۆژهەڵاتی ناڤ-بەرلین بە ڕێزگرتن دەستیپێکرد. لە مەراسیمەکەدا ئەهۆن چیاکۆ ئەندامی ئەنجوومەنی گشتی پەژاک وتەیەکی پێشکەشکرد و یادی شەهیدان جاوید و دژوار کۆبانێی کردەوە، کە لە شاری قامیشلۆ شەهید کران. چیاکۆ ڕایگەیاند، ڕێزان جاوید لە شارێکی وەک مەهاباد، کە بۆ کورد گرنگ بوو لە دایکبووە. لەو ساڵەدا، کە لە دایکبووە خومەینی دەسەڵاتی گرتووەتە دەست و بەتێپەڕبوونی کات و گەورەبوونی یەکێک لەو ڕوودانە، کە زۆرترین کاریگەریی لەسەر دروستکردووە، پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی دژ بە رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بوو.

چیاکۆ ڕوونی کردەوە، لە کۆمەڵکوژیی ساڵی ١٩٣٨ی دێرسیم دا بۆ باکوری کوردستان چی ڕوویدا، ئەو پرۆسەیەش لە ساڵانی ١٩٩٠ بۆ ٢٠٠٠ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستانیش ڕوویدا و تیشی، "پێشەنگێک لە پێشەنگەکانی دامەزراندنی پەژاک-ش هەڤاڵ ڕێزان جاوید بوو، کە بە پیلانگێڕی و یەخسیربوونی رێبەر ئاپۆ کاریگەر ببوو".

مەراسیمەکە لە دوای وتەکانی دایە فاتمە و شەهاب شێخی خەڵکی  ڕۆژهەڵاتی کوردستان سەبارەت بە شەهید ڕێزان جاوید و بە نمایشکردنی فیلمێک سەبارەت بەژیانی ڕێزان جاوید و بە وتنەوەی دروشمی شەهید نامرێ کۆتایی هات.

هانۆڤەر

کوردستانیان و دۆستانیان لەبەردەم هانۆڤەر هاپتبهۆنهۆف کۆبوونەوە و بە گردبوونەوە و رێپێوان یادی شەڕڤانانی یەکینەکانی خۆپاراستنی جەوهەرییان کرد، کە لە قامیشلۆ و منبج شەهید بوون.

گردبونەوەکە دوای ڕێزگرتن دەستی پێکرد. ئەنجوومەنی گەلی هانۆڤەر، ئاتیک، یەدەگە و پەیەدە ئامادەی گردبوونەوەکە بوون.

سولەیمان گورکان بە ناوی ئاتیکەوە ڕایگەیاند: "ئەوان دەڵێن، گوایە بە هێرشی لەو جۆرە دەتوانن شۆڕشی ڕۆژئاوا بێزار بکەن. شۆڕشی ڕۆژئاوا، دۆخی بەرجەستەبوونی گەل، شۆڕشگێڕان و چینی کرێکارانی چەوساوە و بندەستە. ئێمە ماندوو نین و ماندوو نابین. با هیچ گومانێک لە هیچ کەسێکیش نەبێت. ئێمە لە هەموو هەلومەرجێکدا دەتوانین شۆڕش بپارێزین".

دوای گردبونەوەکە گەل دەستیان بە ڕێپێوان کرد و بە بەردەوامی دروشمەکانی "شەهید نامرێ" و "بژی بەرخۆدانی ڕۆژئاوا" یان دەوتەوە.

ژ.ت