لە بەرلین یادی باوەر ئینیز شەڕڤانی یەپەگە کرایەوە

لە بەرلین یادی باوەر ئینیز شەڕڤانی یەپەگە کرایەوە کە ١٠ی ئاب لە باکور و رۆژهەڵاتی سوریا شەهید بوو.

بە پێشەنگایەتی کۆمسیۆنی خانەوادەی شەهیدان لە بەرلین یادی باوەر ئینیز شەڕڤانی یەپەگە کرایەوە کە ١٠ی ئاب لە باکور و رۆژهەڵاتی سوریا شەهید بوو. لە مەراسیمەکەدا قێنەکانی شەهید باوەر، عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد، ئاڵانی یەپەگە و پەیەدە هەڵواسیان و مەراسیمەکە بە خولەکێک رێزگرتن بۆ گیانی پاکی شەهیدان دەستیپێکرد.

دەهام ئیبراهیم لەسەر ناوی پەیەدە قسەی کرد و رایگەیاد کە باشترین ئەرکی لەسەرشانمان لەبەرانبەر شەهیدان، ئەوەیە کە بەردەوامی بە خەبات و رێچکەیان بدەین و وتی، " بەڵێن دەدەین کە خەباتیان بەردەوام بێت. هەموو رۆژێک لە رۆژئاوای کوردستان شەهید هەیە. لە کاتێکدا کە لە رۆژئاوا ئاگر هەیە، گەنجە قاڕەمانەکانمان روو دەکەنە ئەو ئاگرە و ئاگری شۆڕش گوڕ دەکەن."

دواتر لەسەر ناوی کۆمسیۆنی خانەوادەی شەهیدان حسێن گونەش قسەی کرد و باسی تێکۆشانی شەهید باوەری کرد.

دواتر لەبارەی ژیانی شەهید بەڵگەفیلمێک نمایشکرا.

مەراسیمەکە بە دروشمی شەهید نامرن کۆتایی هات.

ف.ق