لە بەرلینی ئەڵمانیا گەشتی' کتێبخانەی ڕێبەرایەتی' دەستیپێکرد

لە شاری بەرلین-ی پایتەختی وڵاتی ئەڵمانیا گەشتی کتێبخانەی گەڕۆکی بەرهەمەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدولا ئۆجالان دەستیپێکرد.

کتێبخانەی ڕێبەرایەتی لە رۆژی ٥ی ئادار هەتاکوو ٧ی ئادار کتێب و ڕامانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بە خەڵک دەناسێنێت.

بەرهەمەکانی ڕێبەر ئۆجالان کە بە زمانی ئەڵمانی وەرگێڕانی بۆکراوە، ماوەی ئەم سی رۆژە  لە کاتژمێر ١٣:٠٠ هاتکوو ١٨:٣٠ خولەک لە هەموو شەقامەکانی بەرلین دەخرێتە بەر دیدەی خەڵک و هۆگرانی لەدەوری یەک کۆدەکاتەوە. هاوکات تیشک دەخرێتە سەر گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان.

ک-ش