لە بەرشەلۆنا نەورۆز پیرۆزکرا

بە بەشداری ئینتەرناسیۆنالیستەکان و کوردستانیان لە چیایەکی نزیک بەرشەلۆنا بە داگیرساندنی ئاگر نەورۆز پیرۆزکرا.

بە بەشداری گروپێک لە ئینتەرناسیۆنالیستەکان و کوردستانیان لە بەرشەلۆنای پایتەختی کەتەلۆنیا نەورۆز پیرۆزکرا.

ئاهەنگەکە بە خولەکێک رێزگرتن بۆ گیانی پاکی شەهیدان دەستیپێکرد. هەروەها قسەکرا و دواتر گۆرانی کوردی وتران.

هاوڵاتیان لە دەوری ئاگرەکە کۆبونەوە و بە دروشم دەستیان بە هەڵپەڕکێ کرد.

چالاکی بە دروشمی 'بژی سەرۆک ئاپۆ' کۆتایی هات.

ف.ق