لە بەریتانیا ٤ی نیسان پیرۆز کرا

لە لیدزی بەریتانیا، کۆمسیۆنی لیدزی کەجەدەکە- ئە بە چالاکییەک چواری نیسان رۆژی لەدایکبوونی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانی پیرۆز کرد و لە لەندەنیش ئاهەنگێک بەو بۆنەوە سازکرا.

لە شاری لیدزی وڵاتی بەریتانیا، کۆمسیۆنی لیدز، سەربە کەجەدەکەی ئەوروپا رێکخستنەکانی باشور لە بەریتانیا، رۆژی لەدایکبوونی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان پیرۆز کرد و بەو بۆنەوە نامیلکەی تایبەتیان لەسەر ژیاننامەی رێبەری گەلی کورد بە زمانی ئینگلیزی بە سەر خەڵکدا بڵاوکردەوە.

هاوکات لە ئێوارەشدا لەشاری لەندەن ئاهەنگی تایبەت بە رۆژی لەدایکبوونی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە سەنتەری کۆمەڵەی کوردی لە شاری لەندەن بەرێوە چوو.

ئاهەنگەکە لە کاتژمێر ٦ ی ئێوارە بەکاتی لەندەن دەستی پێکرد و بە گۆڤەند و دیلان و خواردنی کلتوری ئاهەنگەکە بەڕێوەچوو کە تیایدا چەند کەسایەتیەکی سیاسی لە نەتەوە جیوازەکان بەشداربوون.

هـ . ب