لە بەریتانیا کۆنفرانسی "عەبدوڵا ئۆجالان و کێشەى کورد" رێکدەخرێت

لە وڵاتی بەریتانیا بە بەشداریی چەندین رێکخراو و کەسایەتی لە وڵاتە جۆراوجۆرەکانەوە کۆنفرانسی "ئۆجالان و چارەسەری سیاسی و ئاشتییانەى کێشەى کورد" بەڕێوەدەچێت.

لە کۆنفرانسی "ئۆجالان و چارەسەری سیاسی و ئاشتییانەى کێشەى کورد" دا هەر یەک لە وەزیری پێشووی دادی ئایسلەند ئۆگموندور جۆناسۆن، ئەندامانی شاندی ئاشتیی ئیمراڵی، کلێر بەیکر لە سەندیکای کرێکارانی بەریتانیا و ئیرلەند بە ناوی یەکێتیی یەکگرتوانە  (Unite The Union - یونایت زە یونێن)، بارۆنس کریستین بلۆێر سکرتێری پێشووی سەندیکای مامۆستای بەریتانیا و رۆزا ساڵح سیاسەتمەداری کورد و پاڵێوراوی حیزبی نەتەوەیی سکۆتلاند (NSP) بۆ پەرلەمانی سکۆتلاند، لە کۆنفرانسەکەدا وتە پێشکەش دەکەن.

کۆنفرانسەکە ئێوارەى ئەمڕۆ کاتژمێر ١٨:٣٠ بە کاتی بەریتانیا لەسەر تۆڕی ئینتەرنێت و لە بەرنامەى زوومدا بەڕێوەدەچێت.

کۆنفرانسەکە لەلایەن پارێزەر مەلانی جینجەڵ ئەندامی کۆمیتەى ئاشتیی کوردستان ئیدارە دەکرێت و بەڕێوەدەچێت.

لە کۆنفرانسەکەدا گفتوگۆ لەبارەی چاوپێکەوتنەکانی نێوان ئەندامانی شاندی ئاشتیی ئێمراڵی لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورددا دەکرێت.

هەروەها گفتوگۆش لەبارەی رووداوەکانی ئەمدواییە و پێشنیازەکانی چارەسەری دەکرێت.

ژ.ت