لە بەستا، جودی و گابار قەدەغەی هاتوچۆ
کاربەدەستانی دەڵەتی تورک لە شڕنەخ لە ١١ گۆرەپانی نێوان هەرێمی بەستا و چیاکانی جودی و گابار قەدەغەکردنی هاتوچۆییان سەپاند. هەر لەو هەرێمەدا ماوەیەکی زۆرە تاڵانکردنی سروشت و ژینگەی هەرێمەکە بەردەوامە.
کاربەدەستانی دەڵەتی تورک لە شڕنەخ لە ١١ گۆرەپانی نێوان هەرێمی بەستا و چیاکانی جودی و گابار قەدەغەکردنی هاتوچۆییان سەپاند. هەر لەو هەرێمەدا ماوەیەکی زۆرە تاڵانکردنی سروشت و ژینگەی هەرێمەکە بەردەوامە.
پارێزگاری شڕنەخ ١١ گۆڕەپانی نێوان هەرێمی بەستا و چیاکانی جودی و گابار وەک 'ناوچەی ئەمنی کاتی' ڕاگەیاند و ١٥ ڕۆژ هاتوچۆکردنی تێدا قەدەغەکرد، ئەمەش لە کاتێکدایە ماوەیەکی زۆرە لەو هەرێمانەدا تاڵانی سروشت و ژینگەکە بەڕێوەدەبرێت.
هەرێمە قەدەغەکراوەکان: چیای گابار، چیای جودی، هەرێمی بەستا، کورت داغی، کەلامەمێ، دۆنمەزلەر، کۆڤانکایە، تەختەڕەش، ئینجەبەلەداغلار، ئالتنداغلار و ئۆیماکایە.