لە بومەلەرزەکەی مەغریب ژمارەی مردووان هەزار کەسی تێپەڕاند

لە مەغریب، لە شەودا، بومەلەرزەیەک بومەلەرزەیەک بە پلەی ٧ ڕوویدا. ژمارەی مردووان هەزار کەسی تێپەڕاند.

بەپێی داتاکانی وەزارەتی کاروباری ناوخۆ، هەزار و ٣٧ کەس گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتەکە ڕایگەیاند، هەزار و ٢٠٤ کەس برینداربوون و ڕەوشی ٧٢١ بریندار سەختە.

ئینیستیوتی جیۆفیزیکی ئەمریکی (USGS)، ڕایگەیاند، ناوەندی بومەلەرزەکە لە باشوری ڕۆژئاوای شاری مەراکش بووە.

مەراکش یەکێکە لە شارە هەرە گرنگ و گەشتیارییەکانی مەغریب، بەهۆی بومەلەرزەکەوە زیانی گەورەی پێکەوت.