لە بوومەلەرزەکەی ئیزمیردا لانیکەم ٤ کەس گیانیان لەدەستدا

لە ئیزمیر بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٦،٦ لە هەرێمی ئیجە ڕوویدا و لانیکەم ٤ کەس گیانیان لەدەستدا.

لە ناوچەی سەفەریهیساری ئیزمیر بە گوڕی ٦،٦ بوومەلەرزەیەک ڕوویدا. ژمارەیەکی زۆر باڵەخانە ڕووخان، باسی ئەوە دەکرێت کە زۆر کەس لەژێر داروپەردووری باڵەخانەکاندا ماونەتەوە.

سەرۆکایەتی بەڕێوەبەرایەتی بوومەلەرزەزانی و دۆخی نائاسایی 'ئافات'، بوومەلەرزەکە ١٤:٥١ لە دەنیزکی ئیجە و سەفەریهیساری ئیزمیر لە قووڵایی ١٧ کیلۆمەتر و بە گوڕی ٦،٦ ڕوویداوە.

بەپێی ئامارە سەرەتاییەکان ٤ کەس گیانیان لەدەسیداوە.

لە ناوچەکانی بۆرنۆڤا و بایراکلی ئیزمیریش زیان بەر ژمارەیەکی زۆر باڵەخانە کەوتووە و وەڵاتیان ناتوانن بچنە ناو ماڵەکانیان.

ف.ق