چالاکیی دانیشتن بۆ داوای ئازادیی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لەلایەن کوردستانیانی دانیشتووی سویسرا بەڕێوەدەچێت. چالاکییەکە ماوەی دوو ساڵە لە ناوچەی پڵاس دیس نەیشن لە شاری جنێڤ لە بەردەم بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان بەڕێوەدەچێت. ل چالاکییەکەدا یادی سەید رەزا و هاوڕێکانی کرایەوە.
دوای ڕێزگرتن، دەقی ڕاگەیاندراوی ڕۆژنامەوانی بە زمانی کوردی، کە لەلایەن ناوەندی کۆمەڵگەی کوردی جنێڤەوە بۆ ئەو بۆنەو یادە ئامادە کرابوو، لەلایەن وەیسەڵ دالگیچ خوێندرایەوە.
لە چالاکییەکەدا مولکییە ئاشربایەڤ و ئەرداڵ ئاتاسۆی هاوسەرۆکانی کۆمەلگەى دیموکراتیکی کورد (جەدەکە) وتەیان پێشکەشکرد. ئاشربایەڤ باسی لە هێرشە پاکتاوکاری و کۆمەڵکوژییەکانی سەر گەلی کورد و گۆشەگیرکردنی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کرد و بەهۆی بێدەنگییانەوە هێز و ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکانی ئیدانە کرد.
هەروەها ئەرداڵ ئاتاسۆی داوای کرد، ڕۆژی دووشەممە ٢١ی تشرینی دووەم لە لۆزان بەشداری لە کۆنفرانسی ڕۆژنامەوانیدا بەبۆنەی ١٠٠هەمین ساڵیادی رێککەوتنی لۆزان بکرێت.
هاوکات ئاتاسۆی داوای بەشداریکردنیشی لە یادی ٤٤هەمین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە کرد، کە لە ١٩ی تشرینی دووەم لە لوزەرن بەڕێوەدەچێت.
دوای وتەکان چالاکییەکە بە وتنەوەی دروشم کۆتایی پێهات.
ژ.ت