لە چالاکیی پارتی کرێکارانی سویسرا پارادایمی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ناسێنرا
لە چالاکییەکدا بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی پارتی کرێکارانی سویسرا، پارادایم و پرۆژەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ناسێنرا.
لە چالاکییەکدا بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی پارتی کرێکارانی سویسرا، پارادایم و پرۆژەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ناسێنرا.
بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی پارتی کرێکارانی سویسرا POP (٢١ ی ئایاری ١٩٤٣) لە شاری لۆزانی سویسرا چالاکییەک ڕێکخرا، لە چالاکییەکەدا پارادایمی ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بە هاوڵاتیانی سویسرا ناسێنرا.
چالاکییەکە لەلایەن ئەندامانی ناوەندی جڤاکی دیموکراتیکی کورد CDK ڕێکخرا و سەکۆیەک لە پارکی Montbenon دانرا، لەگەڵ دابەشکردنی کتێبەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان سەبارەت بە شۆڕشی ژن، شەڕ و ئاشتی، کۆنفیدڕاڵیزمی دیموکراتیک و نەتەوەی دیموکراتیک.
هەروەها ئەندامانی ناوەندی جڤاکی دیموکراتیکی کورد باسیان لە وتە و نوسینەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کرد سەبارەت بە ئیکۆلۆژی و ئازادیی ژن و دیموکراسی، پاشان بڵاوکراوەکان دابەشکران.