لە دارمشتاد یادی شەهیدان کرایەوە
لە شاری دارمشتادی ئەڵمانیا یادی گەریلای هەپەگە زەکی شامان ناسراو بە عەلی چیچەک کرایەوە، کە لە ٢٩ی تەممووز لەگەڵ هاوڕێکانیدا شەهید بوون.
لە شاری دارمشتادی ئەڵمانیا یادی گەریلای هەپەگە زەکی شامان ناسراو بە عەلی چیچەک کرایەوە، کە لە ٢٩ی تەممووز لەگەڵ هاوڕێکانیدا شەهید بوون.
لە شاری دارمشتادی ئەڵمانیا بە رێکخستنی مەراسیمێک یادی گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار زەکی شامان (عەلی چیچەک)، باران شاهین ئۆغڵو (تۆپراک گەڤەر)، حەببیب پالا (سەرحەد جۆلەمێرگ)، شەریف ئاکدۆغان (سەردار جودی)، کاژین گیونەری (بۆزان خەرزان) و ئۆرهان کانار (شۆرش خنس) کرایەوە، کە لە ٢٩ی تەممووزی ٢٠١٧دا لە شەهید بوون.
مەراسیمەکە لەلایەن بنەماڵەى شەهید عەلی چیچەک رێکخرابوو و بە خولەکێک رێزگرتن بۆ گیانی پاکی شەهیدان دەستیپێکرد.
کانیڤار شامان خزمی شەهید چیچەک وتەیەکی پێشکەشکرد و وتی، "عەلی چیچەک تەنها شەهیدی ئێمە نییە، شەهیدی هەموو ئەوانەیە، کە خاوەنداری و پشتیوانیی لێدەکەن".
لە بەردەوامیی وتەکانیدا بە ناوی کۆمەڵەى بنەماڵەى شەهیدان و بێسەروشوێنکراوان (کۆماو - KOMAW) وتەیەک پێشەکەش کرا و یادی هەموو شەهیدانی رێگای ئازادی کرایەوە.
هەروەها راگەیاندرا، بۆ یادکردنەوەى شەهیدان تەنها کۆبوونەوە بەش ناکات و دەبێت پشتیوانی و خاوەنداری لە بەرخودانی گەریلا بکرێت.
محەمەد شیرین شامان مامی شەهید عەلی چیچەک لە رێگەى تەلەفونەوە بەشداری یادەکە بوو و رایگەیاند، "وەک بنەماڵە سەرمان بەرزە، ئێمە بە شەهیدەکەى خۆمان سەربەرزین. شەهیدبوونی ئەو گەنجانە بۆ ژیانی ئازادی ئێمە و جوانکردنی ژیانی ئێمەیە".
لە وتەکاندا بە ناوی بزووتنەوەى ژنانى کورد لە ئەوروپا (تەژەکە ئەوروپا / TJK-E) وتەیەک پێشکەش کرا و لە کەسایەتی شەهید عەلی چیچەک دا یادی هەموو شەهیدانیان کردەوە و رایانگەیاند، "بە دڵنیاییەوە رۆحی عەلی چیچەک لە تێکۆشانی ئازادیی کوردستاندا دەژی و بە زیندووی دەمێنێتەوە".
یادەکە بە وتنەوەى دروشمەکانی "شەهید نامرێ" ، "بژی سەرۆک ئاپۆ" ، "بژی بەرخودانی گەریلا" و "بژی بەرخودانی زیندانەکان" کۆتایی پێهات.
ژ.ت