لە دارمشتات بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد خێوەت دانرا

لە شاری دارمشتاتی ئەڵمانیا بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، خێوەت دانرا.

تەڤگەری ژنانی کوردستان لە ئەوروپا (تەژەکە-ئە) لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" کە ١٠ ی تشرینی یەکەم لە سەرانسەری جیهان دەستی پێ کرد، خێوەتی دانا.

چالاکییەکە لە (Darmstadt Lisenplatz) بەڕێوەچوو. لە چالاکییەکەدا، بڵاوکراوە و برۆشۆر دابەشکران. تیشکخرایە سەر گۆشەگیری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان.

هەروەها بانگەوازکرا بۆ بەشداربوون لە ڕێپێوانە مەزنەکەی ١٨ ی تشرینی دووەم لە بەرلەین، بۆ هەڵگرتنی قەدەغەی سەر پەکەکە.

چالاکییەکە بەهۆی بارانی بەلێزمەوە کۆتایی هات.