لە دارمشتات یادی شەهیدانی دێرسیم کرایەوە
یاشار بۆتان (عوسمان ماناک)، ئارژین ساریا (شەهریبان تەکمەنیورای) و شەڤگەر سەمسور (زەینال کوچک) لە دەرسیم شەهید بوون و لە دارمشتات یادیان کرایەوە.
یاشار بۆتان (عوسمان ماناک)، ئارژین ساریا (شەهریبان تەکمەنیورای) و شەڤگەر سەمسور (زەینال کوچک) لە دەرسیم شەهید بوون و لە دارمشتات یادیان کرایەوە.
یاشار بۆتان (عوسمان ماناک)، ئارژین ساریا (شەهریبان تەکمەنیورای) و شەڤگەر سەمسور (زەینال کوچوک) کە لە هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر دێرسیم شەهید بوون، لە شاری دارمشتادی ئەڵمانیا یادیان کرایەوە.
یادەکە بە بەشداریی سەدان کەس لە ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کورد لە دارمشتاد بەڕێوەچوو و یادەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن دەستیپێکرد.
لە یادەکەدا زینپ تەکمنورای کچی خاڵی شەهید ئارژین ساریا وتەیەکی پێشکەشکرد و ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، لەگەڵ شەهید ئارژین وەک خوشک گەورە بوون و وتی: "ئێمە لەگەڵ شەهیدەکانمانداین. تاکە داواکاریمان ئەوەیە مەشخەڵەکەی ئارژین، یاشار و شەڤگەڕەکان بە گەشاوەی رابگیرێن. ئێمە دەبێت بەم شێوەیە یادیان بەرز ڕابگرین".
زەینەپ تەکمنورای سوپاسی بەشداربووانی کرد و وتی: "دوای ئەوەی ئەوان لە ماڵ دەرچوون، ئیدی تەنها رۆڵەی یەک خێزان نەبوون، بەڵکو بوونە ڕۆڵەی کوردستان. من دەزانم گیانی هەموو ئامادەبوانی ناو ئەم هۆڵە بەئەندازەی من لە ئازاردان".
لە وتارێکدا بەناوی کەجەکەوە باس لەوە کرا، کە پرۆسەکە قورسە، بۆیە شەهیدبوون ڕوودەدات، بەڵام بە دڵنیاییەوە ئێمە خەونی شەهیدان بەدی دەهێنین.
دوای وتەکان فیلمێک لەسەر تێکۆشانی هەر سێ شەهیدەکە نمایشکرا و مەراسیمی یادکردنەوەکە بە دروشمی "شەهید نامرێ" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" کۆتایی پێهات.
ژ.ت