لە درێسدنی ئەڵمانیا بەرنامەیەک بۆ ناساندنی کتێبی سۆسۆلۆژیای ئازادی رێکخرا

 لە شاری درێسدنی ئەڵمانیا بەرنامەیەک بۆ ناساندنی کێتبی سۆسۆلۆژیای ئازادی لە نووسینی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد رێکخرا.

لە شاری درێسدنی ئەڵمانیا لە ناوەندی کۆمەڵگەى دیموکراتیکی کورد، دۆستانی چەپ – سۆسیالیستی ئەڵمانیا و ئەنجوومەنی ژنان بەرنامەیەکیان بۆ ناساندنی کتێبی سۆسۆلۆژیای ئازادی رێکخست.

بەهۆی بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسی کۆرۆنا (Covîd-19) بەشێک لە بەرنامەکە کورتکرایەوە و زیاتر باسەکان لەسەر ناساندنی کتێبی سۆسۆلۆژیای ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بوو.

لە ناساندنەکەدا بە پێشکەشکردنی سینەفیزیۆنێک چیرۆکی ژیانی رێبەری گەلی کورد نمایش کرا و دوای ئەوەش بەشی پرسیار و وەڵام کۆتایی پێهات.

ژ.ت