لە درەسدین لە دژی سیاسەتی شەڕ گردبوونەوەیەکی جەماوەری بەڕێوەچوو

لە شاری درەسدینی ئەلمانیا لە دژی سیاسەتی شەڕ گردبوونەوەیەکی جەماوەری بەڕێوەچوو.

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە شاری درەسدینی ئەلمانیا، دەستپێشخەری دیاسپۆرای ئەرمەنی و ئەنجومەنی گەلی کورد و ئەلمانیەکان بە هاوبەشی لە دژی سیاسەتەکانی شەڕ، گردبوونەوەیەکی جەماوەریان ساز کرد.

لە گردبوونەوەکەدا هەر سێ لایەن وتەیان پێشکەش کرد.

لە قسەکاندا باس لەوە کرا کە هەموو سۆسیالیستەکان، دیمۆکرات و کەسانی بڕوادار و هەموو ئەوانەی بە خۆیان دەڵین مرۆڤ، هەموو کەسێک دەبێت لە دژی شەڕ بوەستێتەوە و جەختیش کرایەوە کە کاپیتالیزم بازرگانی شەڕ بە مرۆڤەوە دەکات.

باس لەوەش کرا کە، دەبێت ئەوروپا بە پەلە لە دژی سیاسەتەکانی ئەردۆغان کە شەڕ پەرپا دەکات، هەڵوێستی خۆی بنوێنێت. گردبوونەوە جەماوەریەکە بە دروشمی 'بژی برایەتی گەلان' کۆتایی پێهات.

ز.ش