لە دۆسێلدۆرف هەوڵی گەمارۆدانی کەمپی مەخمور شەرمەزارکرا
لە دژی هەوڵدان بۆ گەمارۆدانی کەمپی پەنابەرانی مەخمور لە لایەن سوپای عێراقەوە، لە دۆسێلدۆرف چالاکی شەرمەزارکردن بەڕێوەچوو و داوای بە گوڕترکردنی تێکۆشان لەسەر ئاستی نێونەتەوەیی کرا.
لە دژی هەوڵدان بۆ گەمارۆدانی کەمپی پەنابەرانی مەخمور لە لایەن سوپای عێراقەوە، لە دۆسێلدۆرف چالاکی شەرمەزارکردن بەڕێوەچوو و داوای بە گوڕترکردنی تێکۆشان لەسەر ئاستی نێونەتەوەیی کرا.
لە شاری دۆسێلدۆرفی ئەڵمانیا لە دژی هەوڵەکانی سوپای عێراق بۆ گەمارۆدانی کەمپی پەنابەرانی شەهید رۆستەم جودی (مەخمور)، چالاکییەکی شەرمەزارکردن بەڕێوەچوو.
جەماوەر بە دروشمەکانی سڵاوکردن لە بەرخودانی خەڵکی مەخمور لە وێستگەی شەمەندەفەری دۆسێلدۆرف کۆبوونەوە. لە چالاکییەکەدا سەبارەت بە هەوڵەکانی سوپای عێراق بۆ ئابڵوقە و گەمارۆدانی کەمپی پەنابەرانی مەخمور راگەیەندراو خوێندرایەوە. لە چالاکییەکەدا بانگەواز بۆ بەگوڕترکردنی چالاکییەکان لە سەر ئاستی نێونەتەوەیی کرا.
لە چالاکییەکەدا دروشمەکانی "بژی بەرخودانی مەخمور" و "بمرێ خیانەت" وترانەوە.
هـ . ب