لە دوای نەورۆزی قەندیل لە کەرکوک نەورۆز پیرۆز دەکرێت
تەفگەری ئازادی کۆمەلگای کوردستان لە دوای نەورۆزی قەندیل لە ٢٥ی ئاداردا لە شاری کەرکوک نەورۆز پیرۆز دەکات.
تەفگەری ئازادی کۆمەلگای کوردستان لە دوای نەورۆزی قەندیل لە ٢٥ی ئاداردا لە شاری کەرکوک نەورۆز پیرۆز دەکات.
کۆمیتەی ئامادەکاری بۆ پیرۆزکردنی جەژنی نەورۆز لە باشوری کوردستان سێ ناوەندی سەرکییان هەڵبژاردووە بۆ پیرۆزکردنی ئاهەنگی نەورۆز، بەپی پلانی کۆمیتەی ئامادەکاری ئاهەنگی جەژنی نەورۆز، رۆژی ٢١ی مانگ لە قەندیل، ٢٥ی مانگ لە کەرکوک و ٢٦ی ئازار لە گەرمیان ئاهەنگی مەزن بەرێودەچێت.
سۆران سەردار ئەندامی کۆمیتەی ئامادەکاری جەژنی نەورۆز لە کەرکوک ڕاگەیاند :سەرەتا پیرۆزبایی جەژنی نەورۆز لە هەموو گەڵی کورد دەکەم لە هەر چوار پارچەی کوردستان بە تایبەتی لە شاری کەرکوکی خۆڕاگر ، ئێمە وەکو کۆمیتەی ئامادەکاری ئاهەنگی نەورۆز لە باشوری کوردستان و کەرکوک هەستاوین بە ئامادەکاری بۆ سازدانی ئاهەنگێکی جەماوەری لە سەیرانگەی شیوەسور لە شارۆچکەی تەق تەق لە رۆژی ٢٥ی ئەم مانگە کە دەکاتە رۆژی پێنج-شەممە".
هەروەها سۆران سەردار ئەندامی کۆمێتەی ئامادەکاری جەژنی نەورۆز لە کەرکوک ووتیشی: '' بە بۆنەی جەژنی نەورۆزەوە داواکارین لە جەماوەری کەرکوک بە هەموو چین و توێژەکانەوە کە ئەم جەژنە پێکەوە پیرۆز بکەین وە بتوانین ئەم جەژنە بکەینە جەژنێکی ئاشتی و پێکەوەژیان لەشارەکە بۆیە ئاهەنگی نەورۆزی ئەمساڵ بەدروشمی(با نەورۆزی ئەمساڵ بكەینە نەورۆزی یەكڕیزی و ئاشتی و پێكەوە ژیان لە كەركوكدا)یە و هەروەها بتوانین بەم ئاهەنگە کۆتایی بە ناکۆکیەکانی شاری کەرکوک بهێنین."
لە کۆتایدا سۆران سەردار سەبارەت کات و شوێنی ئاهەنگە و ئەو هونەرمەندانەی کە بەشداری ئاهەنگەکە بوونە ووتی: " ئاهەنگی نەورۆزی کەرکوک لە سەیرانگەی شیوەسور لە شارۆچکەی تەق تەق لە رۆژی ٢٥ی ئەم مانگە کە دەکاتە رۆژی پێنج-شەممە کاتژمێر ١:٠٠ی دواینیوەرۆ دەستپێدەکات، ئەو هونەرمەندانەی کە بەشداری ئاهەنگەکەن بریتین لە (دیار دەرسیم، ژینا سەقزی، دیار عەلی، بەرهەم شەمامی، عباس سەڵاح داودە و سیروان شوانە."
ک-ش