لە دوسەڵدۆرف داگیرکاری دەوڵەتی تورک ئیدانەکرا
لە شاری دۆسەڵدۆرفی وڵاتی ئەڵمانیا کوردستانیان بە چالاکییەک هێرشی داگیرکاری دەوڵەتی تورک-یان بۆ سەرهەرێمەکانی پاراستنی مەدیا ئیدانەکرد.
لە شاری دۆسەڵدۆرفی وڵاتی ئەڵمانیا کوردستانیان بە چالاکییەک هێرشی داگیرکاری دەوڵەتی تورک-یان بۆ سەرهەرێمەکانی پاراستنی مەدیا ئیدانەکرد.
کوردستانیان و دۆستەکانیان لە چوارچێوەی چالاکییەکانی ' لە دژی داگیرکاری و قڕکردن هەر شوێنێک ئاڤاشین، زاپ و مەتینایە؛ کات کاتی ئازادیە' هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیایان ئیدانەکرد.
لە چالاکییەکەدا کوردستانیان بێ وچان دروشمی ' بژی بەرخۆدانی گارێ' و ' ئاڤاشین، زاپ ، مەتینا' یان وتەوە.
لە چالاکییەکەدا لەسەر ناوی فەد-مەد ئەنگین سەڤەر قسەیکرد و ئەوەی خستەروو کە دەوڵەتی تورک بە هاوکاری ئەمریکا، بەریتانیا و هێزە نێونەتەوەییەکان بە شێوەیەکی هابەش هێرش دەکەنە سەرهەرێمەکانی پاراستنی مەدیا و دەستکەوتەکانی هەموو گەلی کورد.
چالاکی تەکنۆ- ژن وتی ، دەوڵەتی تورک بە هاوبەشی ناتۆ لە دژی گەلی کورد هێرش دەکەن، هەموو دەوڵەتان شەریکی تاوانەکانی دەوڵەتی تورکیان.
چالاکییەکە بە وتنەوەی درووشم کۆتایی هات.
ک-ش